رووداو دیجیتاڵ
چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری یانەی بایەرلیڤەرکوزن، دووپاتیکردەوە کە ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بەسەر شالکێدا بەدەستیانهێناوە، بۆ یاریزانەکانی دەگەڕێتەوە نەک خۆی. گوتیشی "ئەوەندە گەمژە نیم پێموابێت کە خۆم ئەم سەرکەوتنە گەورەیەم بەدەستهێناوە".
چابی ئەلۆنسۆ، لە یەکەم یاریی خۆیدا وەک راهێنەری نوێی یانەی بایرلیڤەرکوزن، سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر شالکێدا بەدەستهێنا و 4-0 لێیبردەوە.
دوای یارییەکە، ئەلۆنسۆ بە رۆژنامەڤانانی گوت "هیوادارم ئەوەندە گەمژە نەبم بیر لەوە بکەمەوە، کە خۆم ئەم سەرکەوتنە گەورەیەم بەدەستهێناوە، ئەوە کاری من نییە، ئەوە کاری یاریزانەکانە".
ئەو هەروەها گوتی "من لێرەم بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەم، لێرەم بۆ ئەوەی قسەیان لەگەڵ بکەم، رۆژانە لەگەڵیان کاربکەم، بۆ ئەوەی هەموو ئاستێکی وەک ئەمڕۆ پێشکەش بکەین، پێویستە هەموو ڕۆژێک بیسەلمێنین. ئەمڕۆ ئێمە دڵخۆشین، بەڵام سبەی دەست دەکەین بە بیرکردنەوە لە چوارشەممە".
چابی لە کۆتاییدا گوتیشی "ویستم هەیە، ئارەزووی ئەوەم هەیە لێرە کاری باش بکەم و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا دەزانین، بەڵام بە دڵنیاییەوە پابەندبوونم و کارەکانم لەوێ دەبێت بۆ یارمەتیدانی یانەکە بۆ بەدەستهێنانی شتە باشەکان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ