بۆرنمۆس داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرەیەکی

09-10-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن ئانتوان سێمینیۆی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بۆرنمۆسی ئینگلیزی نرخی ئانتوان سێمینیۆی هێرشبەری یانەکەی دیاریکرد و ئاشکرایکردووە، نرخی ئەو یاریزانە گاناییە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆیە.

 
ئانتوان سێمینیۆی تەمەن 25 ساڵ، لە وەرزی ئەمساڵی پرێمەرلیگدا ئاستێکی ناوازەی پێشکێشکردووە و لە 8 یاریدا 6 گۆڵی تۆمارکردووە و 3 ئاسیستیشی هەیە. ئەو یاریزانە لە باڵی چەپی هێرشبەریی یانەکەی یارییدەکات.
 
ئانتوان بەتوانای بەرز و وردیی لە گۆڵکردن، سەرنجی گەورەی بۆخۆی راکێشاوە و هەرئەوەش وایکردووە، میدیاکان باس لە ویستی چەندین یانە بکەن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە.
 
میدیای ئینگلتەرا دەڵێن، هەریەک لە یانەکانی مانچێستەر یونایتد، چێڵسی، لیڤەرپوول و ئارسێناڵ ویستی خۆیان بۆ کڕینی ئەو یاریزانە دەربڕیوە. بەڵام ویستی ئەو یانانە رووبەڕووی داواکاریی خەیاڵیی بۆرنمۆس بووەتەوە بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکەی.
 
سەرچاوەکان دەڵێن، بۆرنمۆس نرخەکەی خۆی جێگیر کردووە و داوای 115 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە، لە کاتێکدا دەکرێ لەماوەی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا، نرخی یاریزانەکە بگاتە 80 تاوەکو 90 ملیۆن یۆرۆ.
 
سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە، تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەک بەفەرمی دەستەوارەی فەرمییان بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە نەخستووەتە روو، بەڵام ئەوە روونە کە زۆر یانە بیر لە گرێبەستکردن دەکەنەوە لەگەڵی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە