رووداو دیجیتاڵ
فرانز بێکنباوەر، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانی، رۆژی 7ـی1ـی2024 لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. ئەڵمانەکان نیگەرانی خۆیان بۆ مردنی ئەفسانەکەیان راگەیاند و بە باشترین یاریزانی مێژووی ئەڵمانیا وەسفیان کرد.
بێکنباوەر وەک یاریزان و راهێنەر نازناوی جامی جیهانی بردووەتەوە، بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی مێژووی یارییەکە دادەنرێت، ئەو بەنێوبانگ بوو بەوەی کە دەیتوانی لەنێو یاریگەدا لە چەندین شوێن یاری بکات و رۆڵی کاریگەر ببینێت.
پڕۆفایلی فرانز بێکنباوەر:
* فرانز لە 11ـی ئەیلوولی 1945 لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا لەدایکبووە.
* فرانز لە 7ـی مانگی یەکی ساڵی 2024 کۆچی دواییکردووە.
* بەرزی باڵای: 1 مەتر و 81 سانتیمەتر بوو.
* فرانز کاتێک یاریزان بوو وەک لیبێرۆ یاری کردووە.
* بێکنباوەر بەرگری لە رەنگەکانی یانەی بایرن میونشن کردووە لە ماوەی نێوان ساڵانی 1964 تاوەکو 1977. هەروەها یاری بۆ یانەی نیۆیورک کۆسمۆسی ئەمریکی لە ماوەی نێوان (1977-1980 و 1983) و هامبۆرگی ئەڵمانی لە ماوەی نێوان (1980-1982) کردووە.
* قەیسەری ئەڵمانیا وەک یاریزانێک بەشداری کردووە لە بردنەوەی مۆندیالی 1974ـی لەلایەن هەڵبژاردەی ئەڵمانیای رۆژئاوا دوای ئەوەی لە ساڵی 1996 پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
* فرانز وەک یاریزانێک سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای کردووە بۆ بردنەوەی نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ساڵی 1972.
* فرانز سەرکردایەتی تیپەکەی بایرن میونشنی کردووە بۆ بردنەوەی 3 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ساڵانی 1974، 1975 و 1976.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ