رۆناڵدۆ سەرۆکی یانەی نەسڕ دەردەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن عەبدوڵڵا ئەلماجید کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک خەریکە لە کارگێڕیی یانەی نەسڕ رووبدات و مەرجەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرۆکی یانەکە لەسەر کارەکەی لاببەن.
 
قەیرانەکانی نێوان کریستیانو رۆناڵدۆ و یانەی نەسڕی سعودی رەهەندێکی نوێ وەردەگرن. سەرچاوە میدیاییەکان سوپرایزێکی گەورە لەبارەی گۆڕانکاریی ریشەیی لە ناو کارگێڕیی یانە زەردپۆشەکە ئاشکرا دەکەن، کە هەمووی پەیوەندی بەو  مانگرتنەوە هەیە کە ئەستێرە پؤرتوگالییەکە دەستیپێکردووە.
 
مانگرتن لە یاریکردن
 
رۆناڵدۆ لە دوو یاریی رابردووی نەسڕ بەرامبەر ریاز و ئیتیحاد لە خولی سعودی بەشداری نەکرد، هەروەها بڕیاریداوە گەشت بۆ تورکمانستان نەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی ئارکاداخ لە خولی پاڵەوانەکانی ئاسیای دوو. ئەم ئامادەنەبوونە وەک ناڕەزایەتییەک دەبینرێت بەرامبەر شێوازی کارکردنی سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە لە مێرکاتۆ و گواستنەوەی یاریزانە نوێیەکان بۆ یانەکە.
 
بەڵێنەکان بۆ دۆن
 
بەگوێرەی رۆژنامەی ریازی سعودی، کارگێڕیی یانەی نەسڕ بۆ هێورکردنەوە و ئارمکردنەوەی رۆناڵدۆ، کۆمەڵێک بەڵێنی پێداوە، لەوانە:
 
1 - چارەسەرکردنی هەموو هەڵە کارگێڕیی و هونەرییەکانی رابردوو
2 - پێدانی سەرجەم شایستە داراییە دواکەوتووەکان
3 - گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی تەواو بۆ خۆسێ سیمیدۆی سەرۆکی جێبەجێکار و سیماو کۆتینیۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی نەسڕ، کە هەردووکیان پۆرتوگالین و نزیکن لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
 
سەرۆکی یانە دەبێتە قوربانی؟
 
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا عەبدوڵڵا ئەلماجید، سەرۆکی یانەی نەسڕ لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لێدوانە میدیاییەکانی ناوبراو بوونەتە هۆی تووڕەکردنی رۆناڵدۆ و تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
 
هەڕەشەی رۆیشتن
 
ئەم ئاڵۆزییانە لەکاتێکدان کە دەنگۆی بەهێز هەیە رۆناڵدۆ بیر لەوە دەکاتەوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە یەک لایەنە گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ هەڵبوەشێنێتەوە و ریزەکانی یانەکە جێبهێڵێت، ئەگەر بێت و گۆڕانکارییەکان بەو شێوەیە نەبن کە ئەو دەیەوێت.
 
بڕیار وایە رۆناڵدۆ لە گەڕی 22ـی خولی سعودی و لە یاریی بەرامبەر یانەی فەتح بگەڕێتەوە ناو پێکهاتەی نەسڕ، بەو مەرجەی کارگێڕیی یانەکە تا ئەوکاتە هەنگاوی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان نابێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە