رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی سەرکەوتنی بۆ خولی نایابی تۆپی پێی تورکیا (سوپەرلیگ)، بڕیارە سبەی یانەی ئامەدسپۆر ئاهەنگێکی گەورە لە پارێزگای ئامەد ساز دەکات.
ئامەدسپۆر، سبەی یەکشەممە 10ـی ئایار، لە پارکی نەورۆزی ناوچەی باغلەری ئامەد، ئاهەنگی سەرکەوتنی بۆ خولی نایابی تۆپی پێی تورکیا (سوپەرلیگ) دەگێڕێ.
ژمارەیەک گرووپ و هونەرمەندی کورد بۆ ئاهەنگەکە بانگهێشت کراون، لەوانەش گرووپی (ئاگری ژیان)، گرووپی (باژار)، بەسەر شاهین و سیمیاگەر.
کارگێڕی ئامەدسپۆر رایگەیاندووە، ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگەکە گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی و چاوەڕێ دەکرێ هەزاران هاونیشتمانی لە پارێزگاکانی نزیک لە ئامەدیشەوە بەشداری بکەن.
لە دوایین یاریی خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا کە رۆژی 5ـی ئەم مانگە کرا، یانەی ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی ئیدرسپۆر بووەوە و هەردوو یانە بە ئەنجامی 3 گۆڵ یەکسان بوون.
ئەو یەکسانبوونە لەکاتێکدابوو ئەسەنلەر ئەڕۆک سپۆر کە رکابەرەکەی ئامەدسپۆر بوو، یەکسان بوو و نەیتوانی لە یانەی پەندیک سپۆر بباتەوە کە ئەو ئەنجامە وایکرد ئامەدسپۆر راستەوخۆ سەربکەوێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ