رووداو دیجیتاڵ
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل پیرۆزبایی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و دەڵێت "ئەو دەتوانێت بۆ هەر تیپێکی جیهان یاری بکات."
ئەنچێلۆتی، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یاریی بەرازیل و پاراگوای قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و پیرۆزبایی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرد، بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی نەیشنسلیگ لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال.
کارلۆ لەبارەی دۆنەوە گوتی "زۆر دڵخۆشم بۆ ئەو، بۆ ئەو نازناوە، کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدەستیهێنا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەفسانەی تۆپی پێیە، ئەو تانەت لەو تەمەنەشدا کە هەیەتی وەکو ئەفسانەی تۆپی پێ دەمێنێتەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە رژدییەکەی، پیشەگەرییەکەی هێشتا لە بەرزترین ئاستدایە و دیارە ئەو دەتوانێت بۆ هەر تیپێکی جیهان یاری بکات."
راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەیە و پێشتر لە ریال مەدرید بەیەکەوە کاریانکردووە و لەژێر سەرپەرشتی کارلیتۆ، رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەکەدا لە 2014 نازناوی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە.
ئەنچێلۆتی، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە یەکەم یاریی وەکو راهێنەری بەرازیل لەنێو خاکی بەرازیل ئەنجامدەدات، کاتێک رووبەڕووی هەڵبژاردەی پاراگوای دەبنەوە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال نازناوی نەیشنسلیگی بردەوە، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ