رووداو دیجیتاڵ
قۆناخی پلەی ئۆفی خولی پلە دووی تورکیا دەستپێدەکات، دوو یانەی کوردستان رکابەری لەسەر گەیشتن بە خولی پلە یەک دەکەن.
لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی پلەی ئۆفی خولی پلە دووی تورکیادا، یانەی ماردین سپۆری خاوەنی پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکە بەرامبەر یانەی قەهرەمانمەرەش سپۆر یاریی دەکات، بۆ رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە یاریی کۆتایی.
یارییەکە ئەم ئێوارەیە کاژێر 16:00 یارییەکە بەڕێوەدەچێت، ئەمە یەکەم یاریی قۆناخی پلەی ئۆفە.
یاریی گەڕانەوە رۆژی دووشەممە لە یاریگەی ماردین دەبێت و براوەی یارییەکە دەگاتە یاریی کۆتایی پلەی ئۆف.
لە یارییەکی دیکەدا کە کاژێر 17:00 بەڕێوەدەچێت، یانەی موش سپۆر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی عەلی ئاغا یاریی دەکات.
موش سپۆر لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی پلە دووی تورکیایە لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی دووەمدا.
رۆژی دووشەممەی داهاتوو یاریی گەڕانەوە لە موش بەڕێوەدەچێت و یەکێک لەو دوو یانەیە دەگەنە یاریی کۆتایی پلەی ئۆف.
خولی پلە دووی تورکیا بە دوو کۆمەڵە بەڕێوەدەچێت، یانەی باتمان پەترۆلسپۆری باکووری کوردستان لە کۆمەڵەی یەکەم بووەتە پاڵەوان و گەیشتە خولی پلە یەک.
لە کۆمەڵەی دووەمدا، ماردین سپۆر و موش سپۆر رکابەری لەسەر سەرکەوتن دەکەن و لە ئەگەری گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی، بە ئەگەری زۆرەوە یاریی کۆتایی پلەی ئۆف لەنێوان هەردوو یانە لە ئامەد بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ