ریال مەدرید ئامادەیە دەستبەرداری ڤاران ببێت

12-07-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ناکۆکی نێوان رافایل ڤاران، بەرگریکاری فەرەنسییان لەگەڵ یانەی ریال مەدرید ئاشکراکرد، سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە لە هاوینی 2022 ماوەی گرێبەستەکەی کۆتاییدێت.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا ئاشکرایان کرد: "یانەی ریال مەدرید گڵۆپی سەوزی بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد هەڵکردووە کە دەتوانێت هەنگاو بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ڤاران بنێت"، ئەمەش بە مانای بەبنبەستگەیشتنی دانوستانەکانی نێوان ڤاران و یانەی شاهانە دێت، سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

رۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرایکرد: "یانەی ریال مەدرید ئۆفەرێکی نوێی پێشکێشی ڤاران کردووە کە تێیدا یانەی مێرەنگی ئامادەیە بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستی ڤاران نوێبکاتەوە، بەڵام بە مووچەی ساڵانەی 7 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش هۆکاری ناڕازیبوونی ڤارانە کە داوای مووچەی 12 ملیۆن یۆرۆی کردووە کە بۆ سێ ساڵەکە دەکاتە 36 ملیۆن یۆرۆ".

هەروەها رۆژنامەکە باس لەوەش دەکات: "ریال مەدرید بەو مەرجە دەستبەرداری ڤاران دەبێت، لە بەرامبەر رۆیشتنی 50 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆی دەستبکەوێت، ئەم نرخەش بەرزترە لەوەی مانچێستەر بەنیازە بۆ گواستنەوەی ڤاران پێشکێشی بکات، چونکە مان یونایتد ئامادەیە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ ڤاران بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە