بە وەرگرتنی خاڵێک لە یانەی هەندرێن رازین

13-12-2014
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن یانەی هەندرێن
A+ A-

حەویت گەڕە خولی یانە نایابەکانی کوردستان دێت و دەڕوا بەڵام یانەی هەندرێن تامی هیچ سەرکەوتنێکی نەکردووە، ئەمجارەش لە ناو یاریگای خۆیدا لەگەڵ یانەی ئارارات یەکسانبوون بەبێ گۆڵ.

نیوەی یەکەم یاریزانانی هەر دوو تیپ زیاتر یارییان لە ناوەڕاستی یاریگا کرد و نەیانتوانی نزیک ببنەوە لە گۆڵی یەکتر هەربۆیە نیوەی یەکەم بەبێ هەژاندنی گۆڵ تەواوبوو. 

هاندەرانی یانەی هەندرێن پێشبینیان دەکرد دڵشاد مەعروفی راهێنەری تیپەکەیان لە گێمی بتوانێت چێژی یەکەم سەرکەوتنیان پێشکەش بکات. 

گێمی دووەم یانەی خاوەن یاریگا ئاستێکی بەرزیی پێشکەش کرد و چەند جارێک یاریزانانی لە گۆڵی یانەی میوان نزیک بوونەوە، بەڵام پەلە کردن و هەڵچوون وایکرد نەتوانن ئامانجەکەیان بە بپێکن، لە بەرامبەردا یانەی ئارارات دوای ئەوەی بەهۆی دوورخستنەوەی یاریزان کەیفی نەجم بە کارتی زەرد تەنها بە پلانی بەرگریی یاریی کرد، یارییەکەش بە یەکسانبوونی هەردوو تیپ تەواو بوو بەبێ گۆڵ.

یانەی ئارارات بە وەرگرتنی خاڵێک لە یانەی هەندرێن رازین، وەک قەرەبوو کردنەوەی دۆڕانی گەڕی رابردووی بەرامبەر بە یانەی سلێمانی.

ئێستا یانەی هەندرێنی خاوەن نازناوێکی خولەکە سێ خالی هەیە و لە پلەی سیانزەهەمی ریزبەندییە، یانەی ئاراراتیش بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیی خولی یانە نایابەکانی کوردستانە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە