رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو دێربیی ئیتاڵیایە، هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و یوڤێنتوس لە یاریی لووتکەدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، نیرازۆری دەیەوێت شوێنی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بەهێزتربکات و بیانکۆنێریش چاوی لە هەڵکشانی زیاترە.
یارییەکە کاژێر 22:45 لە یاریگەی جۆسێپی میازا لە میلانۆ بەڕێوەدەچێت، ئینتەرمیلان لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیە و دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و ژمارەی خاڵەکانی زیاتر بکات، ئینتەر پێنج یاریی رابردووی لەسەریەک لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بردووەتەوە و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.
یوڤێنتوس لە دوو یاریی رابردوودا ئەنجامەکانی بە دڵی هاندەران نەبووە، لە جامی ئیتاڵیا بەرامبەر ئاتالانتا کرایە دەرەوە و دوای ئەوەش لە خولدا لەگەڵ لازیۆ یەکسانبوو، تیپەکەی لوچیانۆ سپالێتی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە دوای ئاشتکردنەوەی هاندەرانی یانەکەدا دەگەڕێت.
بەر لە یاریی دێنزێل دومفرێس، بەرگریکاری ئینتەر دەستی بە مەشق کردووەتەوە، بەڵام یاریی ناکات، لە یوڤێنتوس دوشان ڤلاهۆڤیچ و ئەرکادیۆش میلیک یاریی ناکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ