بەهۆی جەنگەوە گرێبەستی هیچ یاریزانێکی ئیستقلال هەڵنەوەشێنراوەتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی ئیستقلال
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەکاتێکدا بەهۆی جەنگەوە ژمارەیەکی زۆری یاریزان و وەرزشڤان ئەوانەی لە ئێران یاریی دەکەن رووبەڕووی کێشەی گەورە بوونەتەوە، بەڵام گرێبەستی هیچ یاریزانێک لە یانەی ئیستقلال هەڵنەوەشێنراوەتەوە.
 
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، دەنگۆی زۆر لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێک بڵاوکرایەوە، بەتایبەت گوایە دوای ئەوەی ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هێرشی کرایە سەر، مونیر حەدادی، ئەستێرەی مەغریبی و یانەکە لەگەڵ یاسر ئاسانی، یاریزانی ئەلبانی داوایان لە یانەکەیان کردووە گرێبەستەکانیان هەڵبوەشێنرێتەوە.
 
میدیای ئێران دەڵێت "هیچ راستییەک بۆ ئەو دەنگۆیانە نییە کە لە چەند میدیایەک بڵاوکراونەتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ یاریزانێک داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نەکردووە و هیچ نامەیەکی فەرمیش لەو بارەیەوە نەگەیشتووەتە بەرپرسانی یانەی ئیستقلال."
 
یانەی ئیستقلال یەکێک لە دیارترین یانەکانی ئێران و ئاسیایە، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و دەستپێکردنەوەی رکابەرییەکان، هەموو یاریزانە پیشەگەرەکانی دەگەڕێنەوە و لە یارمەتیدانی تیپەکە بەردەوامدەبن.
 
لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە، یارییەکانی خولی ئێران، مەشق و راهێنان و هەموو چالاکییەک راگیراوە، بەشێکی زۆری یاریزانەکان لە رێگەی جیاوازەوە ئێرانیان بەجێهێشتووە.
 
پێشتر مونیر حەدادی رایگەیاندبوو، لە رێگەی وشکانییەوە لە ئێرانەوە خۆی گەیاندووەتە تورکیا و لەوێشەوە گەڕاوەتەوە ئیسپانیا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەولێڕ

شێرزوود تێمیرۆڤ بە سێ گۆڵ سێ خاڵی گرنگی بۆ هەولێر بەدەستهێنا

یانەی هەولێر لە یارییەکی پڕ لە جۆشوخرۆش و دراماتیکیدا، سەرکەوتنێکی گرنگی لە گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر یانەی مینا بەدەستهێنا. شێرزوود تێمیرۆڤ، هێرشبەری ئۆزباکی بووە پاڵەوانی یارییەکە و بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ، سێ خاڵی گرنگی بۆ تیپەکەی لەنێو یاریگەی فڕانسۆ هەریری مسۆگەر کرد،