ریال مەدرید سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئومێد ئازاد
نیشانەکردن یانەی ریال مەدرید لالیگا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ریال مەدرید سەرکەوتنێکی ئاسانی بەسەر یانەی ئێڵچی، بە ئەنجامی 4-1 بەدەستهێنا، لەو یارییەی کە لە چوارچێوەی گەڕی 28ـی لالیگا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچوو.
 
لە سەرەتای یارییەکەدا وریایەکی زۆری پێوە دیار بوو، پێش ئەوەی تیپە مەدریدییەکە بەهۆی کارایی هێرشبەرییەوە وردە وردە یارییەکە یەکلا بکاتەوە.
 
ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی بۆ 66 خاڵ بەرزکردەوە و جیاوازییەکەی بۆ تەنیا یەک خاڵ کەمکردەوە لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ، کە یەکشەممە خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی سێڤییا ئامادە دەکات.
 
ئەنتۆنیۆ رودیگێری ئەڵمانی لە خولەکی 39ـی یارییەکەدا، گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.
 
پاشان فێدریکۆ ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوایی لە خولەکی 44دا بە لێدانێکی سەرنجڕاکێش گۆڵی دووەمی بۆ یانەکە زیادکرد.
 
دین هاوسنی ئیسپانی گۆڵی سێیەمی ریال مەدریدی لە خولەکی 66دا تۆمارکرد، لە کاتێکدا یانەی ئێڵچی گۆڵێکی بەدەستهێنا کاتێک مانوێل ئەنخێل، یاریزانی ریال مەدرید، لە خولەکی 85دا بە هەڵە گۆڵێکی لە تیپەکەی خۆی تۆمارکرد.
 
لە کۆتاییدا، ئاردا گولەری تورکی لە خولەکی 90دا گۆڵێکی ناوازەی لە ناوەڕاستی یاریگاوە تۆمارکرد.
 
لەم یارییەدا، ئەڵڤارۆ ئەربێلوا راهێنەری ریال مەدرید، متمانەی بە توانای لاوەکان بەخشی و بەشداریی بە چەندین یاریزانی گەنجی تیپی دووەمی ریال مەدرید کرد، کە ئەمەش کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ئاستی تیپەکە هەبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە