رووداو - هەولێر
دیپلۆماتکار، فەرەماندەی هەواڵگری، سەربازی و کۆنگرێسمان هێرشی دەکەنەسەر و سیاسەتەکانی لە سووریا بە شکستخواردوو وەسفدەکەن، کەچی سەرۆکی ئەمریکا خەریکی یاریی گۆڵفە.
دۆناڵد ترەمپ بەیانی زوو لە خەو هەستاو روویکردە یانەی نیشتیمانی ترەمپ بۆ یاری گۆڵف لە لۆس ئەنجێلسی ویلایەتی کالفیۆرنیا و خولێکی یاریی گۆڵفی ئەنجامدا.
ترەمپ لەدوورەوە بە کڵاوێکی سوورەوە بینرا، لەنێو یاریگەدا بەو پەڕی هێزەوە تۆپێک ئاراستە دەکات، بەڵام بەبێ ئەوەی بزانێت تۆپەکەی دەگاتە کوێ و سەیری بکات بۆ لای ئۆتۆمبێلەکانی دەڕوات.
دوای زیاتر لە 5 ساڵ شەڕکردن و قوربانیدان بەیەکەوە لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات، ترەمپ بڕیاریدا هێزەکانی لە باکووری سووریا بکشێنێتەوە و هێزە کوردییەکان بەجێبێڵێت، کە هەسەدە و زۆربەی دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکانیش ئەمە بە خیانەت ناودەبەن.
رەخنەی زۆر لە ترەمپ دەگیرێت، بەتایبەتی کە کشانەوەوەکەی رێگەی تورکیای بۆ هێرشکردنە سەر سووریا خۆشکردووەو بووەتە هۆی دەربەدەربوونی خەڵک و گیاننەلدەستدانی خەڵکی سڤیل لە رۆژئاڤای کوردستان.
پێداچوونە؛ سامان وڵاتژێری
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ