رووداو - هەولێر
رۆجێر فێدێرێر، تێنسزانی به‌نێوبانگی سویسری ئه‌مساڵ ته‌نیا به‌شداریی له یه‌ک پاڵه‌وانێتی یاریگه گڵییەکاندا ده‌کات.
تۆنی گودسیک، به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌کانی فێدێرێر رایگه‌یاند، مایسترۆ بیر له‌وه‌ده‌کاته‌وه ئه‌مساڵ به‌شداری له یه‌ک پاڵه‌وانێتی یاریگه گڵییەکاندا بکات، ئه‌ویش پاڵه‌وانێتی رۆڵاندگارۆسه که یه‌کێکه له پاڵه‌وانێتییه‌کانی گراندسلام.
فێدێرێر له 2017 و 2018 به‌شداریی له پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا نه‌کرد، به‌ڵام به قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌کانی ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه پاڵه‌وانێتییه‌که و ته‌نیا به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا ده‌کات له‌نێو پاڵه‌وانێتییه‌کانی یاریگه‌ی گڵ.
فێدێرێر 20 نازناوی گراندسلامی بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام رۆڵاند گارۆس ته‌نیا یه‌کجار به‌ده‌ستیهێناوه، ئه‌ویش له ساڵی 2009 بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ