هەڵسەنگاندنێکی کارەساتبار بۆ ناوبژیوانی یاریی ریال مەدرید و سۆسیداد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن هێرناندێز مایسۆ ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ماڵپەڕی  ئەرچیڤۆ ڤار Archivo VAR لە راپۆرتێکدا هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی ناوبژیوانی یارییەکە کردووە و نمرەیەکی کارەساتباری پێداوە کە 4.5 لە 10 نمرەیە.
 
ریال مەدرید بەشێوەیەکی کاتی پێشەنگی ریزبەندیی خولی ئیسپانی گرتە دەست، دوای ئەوەی لە گەڕی بیست و چوارەمی پێشبڕکێکاندا، بەئەنجامی 4-1 لە یانەی ریال سۆسیدادی میوانی بردەوە.
 
ریال مەدرید بەکۆکردنەوەی 60 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیی لالیگا دێت، بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش بارسێلۆناوەیە کە شەوی دووشەممە دەبێتە میوانی جیرۆنا.
 
لەم یارییەدا بڕیارەکانی هێرناندێز مایسۆی ناوبژیوان جێگەی سەرنج بوون و زۆر رەخنەیان لێگیرا، بەتایبەتی دوو گۆڵەکەی ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی، کە هەردوو گۆڵەکەی لەڕێگەی دوو لێدانی سزاوە تۆمارکرد، کە هەژمارکردناین جێگەی گومان بوون.
 
هێرناندێز مایسۆ کە 3 لێدانی سزای هەژمارکرد (دووانیان بۆ بەرژەوەندی ریال مەدرید)، ئەمەش مشتومڕێکی زۆری لەسەر ئاستی ناوبژیوانەکە دروستکرد.
 
ماڵپەڕی  ئەرچیڤۆ ڤار Archivo VAR  لە راپۆرتێکدا هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی ناوبژیوانی یارییەکە کردووە و نمرەیەکی کارەساتباری پێداوە کە تەنیا 4.5 بووە لەسەر 10 نمرە.
 
ماڵپەڕەکە لە راپۆرتەکەیدا هۆکارەکانی پێدانی ئەم نمرە نزمەی بە هێرناندێز مایسۆ روونکردووەتەوە و جەختی لە کردووەتەوە کە ناوبژیوان لە بەڕێوەبردنی یارییەکەدا شکستی هێناوە؛ ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەژمارکردنی دوو لێدانی سزاکەی گێمی یەکەم بڕیارێکی دروست بووە، بەڵام لێدانی سزای دووەم بۆ ریال مەدرید، کە ڤینیسیۆس گۆڵی چوارەمی پێ تۆمارکرد، نادروست بووە.
 
راپۆرتەکە روونیکردووەتەوە کە ناوبژیوان تەنیا دوو کارتی زەردی بەکارهێناوە؛ یەکەمیان بۆ  دین هاوسن لە کاتی لێدانی سزاکەی گێمی یەکەم، و دووەمیان بۆ  تۆریێنتسی یاریزانی سۆسیداد لە ساتەکانی کۆتایی یارییەکەدا. هەروەها جەختی کردووەتەوە کە ناوبژیوان چاوی پۆشیوە لە پێدانی دوو کارتی زەردی شایستە بە ئێدواردۆ کاماڤینگا، یاریزانی هێڵی ناوەندی ریال مەدرید.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە