رووداو -سلێمانى
به هۆى وه‌رگرتنى كارتى زه‌رد له یارییه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو به‌رامبه‌ر سیڤییا له خولى یانه‌كانى ئیسپانیا، ناچۆ هێرناندێزى یاریزانى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى له یارى داهاتووى یانه‌كه‌ى به‌شدار نابێت .
به‌شدارینه‌كردنى ناچۆ له یارى داهاتوو به هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى كارته‌كاتى ئه‌و یاریزانه‌یه له‌م وه‌رزه بۆ پێنج كارتى زه‌رد له وه‌رزى ئه‌مساڵ .
هاوكات ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یانه‌ى ریال مه‌درید تانه‌ى له بریارى ناوبژیوانه‌كه دا تاوه‌كو كارته‌كه‌ى بسڕێته‌وه‌و له یارى داهاتوو به‌شدار بێت .
شه‌وى رابردوو ، یانه‌ى ریال مه‌درید له گه‌ڕى 37ـى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌ى به‌رامبه‌ر سیڤییا به سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره تێپه‌ڕاند .
ریال له سانتیاگۆ بیرنابیۆ میواندارى سیڤییا كرد‌و پاش ئاستێكى به‌رز ریال توانى به ئه‌نجامێكى گه‌وره‌و 4-1 سیڤییا تووشى شكست بكات .
گۆڵه‌كانى ریال مه‌درید له رێگه‌ى ناچۆ، رۆناڵدۆ ( 2 گۆڵ) و كروسه‌وه تۆماركران و ته‌نیا گۆڵه‌كه‌ى سیڤییاش یۆڤیتیش نووسیه‌وه .
له یارییه‌كى دیكه‌ى هه‌مان گه‌ڕ بارسێلۆناى پێشه‌نگ به هه‌مان ئه‌نجام و 4-1 لاس پاڵماسى تووشى شكست كرد‌و به 87 خاڵ پێشه‌نگى قایمتر كرد به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڵام مه‌درید یارییه‌ك كه‌مترى له بارسێلۆنا ئه‌نجامداوه .
گۆڵه‌كانى بارسێلۆنا له رێگه‌ى نه‌یمار ( سێ گۆڵ) و سوارێزه‌وه تۆماركران و گۆڵه‌كه‌ى لاس پاڵماسیش گۆمیز تۆماریكرد .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ