ئەستێرەیەکی ریال مەدرید بە تووندی سزا دەدرێت

02-10-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ناچۆ سڕکردن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یەکێک لە ئەستێرەکانی ریال مەدرید رووبەڕووی مەترسی بەشداری نەکردن لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا، کە رۆژی 28ـی ئەم مانگە، لەسەر یاریگەی مۆنتجویک لە خولی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.
 
ناچۆ فێرناندێزی بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید کارتی سووری راستەوخۆی بەرامبەر خیرۆنا وەرگرت بەهۆی ئەوەی زۆر بەهێز لە پۆرتۆی یاریزانی خیرۆنا دا، لەو یارییەی کە بە بردنەوەی مێرێنگێ بە ئەنجامی 3-0 کۆتاییهات.
 
ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیایە و بە خاڵێک لە پێش باسرسێلۆنای پلە دوو کەوتووە.
 
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، ناوبژیوانی یارییەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پۆرتۆ پێویستی بە هاوکاری پزیشکی هەیە و بەهۆی پێکانەوە نەیتوانیوە بەردەوام بێت لە یاریکردن.
 
رۆژنامە ئیسپانییەکە روونیکردووەتەوە "ئەگەری هەیە بەهۆی راپۆرتی ناوبژیوانەوە، ناچۆ بۆ ماوەی 4 یاری سڕ بکرێت و بەرامبەر ئۆساسۆنا، سێڤییا، بارسێلۆنا و رایۆ ڤاییکانۆ نەتوانێت یاری بکات".
 
ریال مەدرید خۆی ئامادە دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی، لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، کە بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە