رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدرید بەفەرمی ئەلڤارۆ کارێراسی وەک یاریزانێکی نوێی یانەکەی ناساند و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە بەخێرهاتنی کرد و پێیگوت "ئەلڤارۆ خەونەکەت بۆ بەڕاستی". کارێراسیش رایەگەیاند "سەرکەوتوو بووم لە چوونە ریزەکانی باشترین یاریزانی جیهان".
ئەلڤارۆ کارێراس، کە لە یانەی بێنفیکاوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کردووە، پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ ئەنجامدرا و سەرکەوتووانە تێیپەڕاند، ئینجا گرێبەستەکەنای بە یاوەری فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە واژۆکرد. دواتر یاریزانەکە بەئامادەبوونی دایک و باوکی بەفەرمی لەلایەن ریال مەدریدوە ناسێنرا.
سەرەتا فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید بەخێرهاتنی کرد و گوتی "ئەلڤارۆ، ئێستا خەونەکەت بوو بە راستی".
هەروەها گوتی "ئێمە لە 11 ساڵدا 6 چامپیۆنزلیگمان بەدەستهێناوە".
سەرۆکی ریال مەدرید لە درێژەی قسەکانیدا، گوتی "هاوسن، ترێنت، کارێراس، ماستانتانۆ و ئەلۆنسۆ یانەکەمان باشتر دەکەن".
نۆرە گەیشتە کارێراس و گوتی "زۆر دڵخۆشم بە هاتنە ریزەکانی ریال مەدرید، سەرکەتوو بووم لە چوونە ریزەکانی باشترین یانەی جیهان"
ئەلڤارۆ کارێراس، زیاتر گوتی "قسەکردن ئاسان نییە، ویستم سوپاسی سەرۆک بکەم بۆ قسەکانی، هەروەها ریال مەدریدیش بۆ ئەو متمانەیەی کە بە منیان بەخشی بەڕێگەدان بە گەڕانەوەم، من وەک گەنجێک رۆیشتم و وەک پیاو دەگەڕێمەوە، ئەوە شەرەفێکە کە درێسی باشترین یانەی جیهان لەبەربکەم، نەمدەویست خێزانەکەم لەبیر بکەم، بەبێ ئەوان لێرە نەدەبووم، زۆر سوپاس و هەلا مەدرید".
ئەو هەروەها گوتی "بەڵێن دەدەم باشترینی خۆم پێشکێش بکەم، هەموو خولەکێک لەناو یاریگادا شەڕ دەکەم، هەروەها هەموو توانام بۆ ئەم یانەیە دەخەمەڕوو".
کارێراس درێسی ژمارە 18ـی ریال مەدرید لەبەردەکات و پێشبینی دەکرێت یەکێک بێت لە یاریزانە سەرەکییەکانی پێکهاەتی چابی ئەلۆنسۆ.
کاتێک لێیانپرسی بۆچی ژمارە 18؟ کارێراس لە وەڵامدا گوتی "لە ریال مەدرید هەر ژمارەیەک بپۆشم سەربەرزییە".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەش کە ئایا چ شتێک تۆ لە فران گارسیا و مێندی جیا دەکاتەوە؟ ئەو گوتی "ئەوان دوو یاریزانی نایابن. باش دەزانن تۆپی پێ چییە و ئێمەش لێرەین بۆ رکابەری. ئەمڕۆ خۆشترین رۆژی ژیانمە".
کارێراس باسی بارسێلۆناشی کرد و کاتێک لێیانپرسی باشترین ئاستت بەرامبەر بارسێلۆنا بوو لە چامپیۆنزلیگدا؟ ئەو گوتی "ناتوانیت کارەکانی وەرزێک لەسەر یەک یاری هەڵبسەنگێنی، راستە لە یارییەکەی چامپیۆنزلیگدا لە ئاستێکی زۆر باشدا بووم، بەڵام بەدرێژایی وەرزەکە بەو شێوەیە بووە".
هەروەها دووپاتیکردەوە "بەڵێن بە هاندەرانی مەدرید دەدەم کە لە ئاستی یانەی خەونەکانم بم".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ