بارسیلۆنا بەیاننامەیەك لە بارەی كودەتاكەی توركیا بڵاودەكاتەوە

16-07-2016
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن بارسیلۆنا کودەتا، تورکیا، پویۆڵ، ئەردۆغان
A+ A-

رووداو - هەولێر


یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی راگەیەندراوێکی لە بارەی یاریزانەکانی لە تورکیا بڵاوکردەوە و تێیدا دووپاتی سەلامەتیی گیانی یاریزانەکانی دەکاتەوە.

لە راگەیەندراوکەی یانەکەدا هاتووە، هەریەکە لە مێسی و ئینیێستا لە ئیسپانیا مابوونەوە و بڕیاربوو بەرەبەیانی شەممە بگەنە تورکیا، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەو وڵاتە دروستبوو، ئەو دوو یاریزانە لە ئیسپانیا مانەوە.

راگەیەندراوەکەی بارسا دوای ئەوە هات، کە شەوی رابردوو هەوڵێكی كودەتای سەربازی لە توركیا هەبوو، چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ بڵاویانکردەوە مێسی و ئینیستا لە تورکیان و گیانیان سەلامەت نییە.

هەر لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا یانە ئیسپانییەكە دووپاتی ئەوەیكردەوە، هەریەکە لە کارلۆس پویۆڵ، دیکۆ و ئێریک ئەبیداڵ ئەستێرەکانی پێشووی یانەکە ئێستا لە تورکیان، بەڵام بەرەو شوێنێکی سەلامەت براون و گیانیان پارێزراوە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاردا توران ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەکە لە ئیستەنبوڵە و لە نزیکترین دەرفەتدا دەگەڕێتەوە ئیسپانیا و پەیوەندیی بە یانەکەوەیە دەکات.


بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە دەزگەی خێرخوازی ئیتۆی کامیرۆنی و ئەستێری یانەی ئەنتاڵیا سپۆری تورکیا یاریەکی دۆستانە بۆ ئەستێرەکانی جیهان و یانەی ئەنتالیا سپۆر سازبکات و سەرۆككۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغانیش وەكو یاریزان بەشداریی تێدا بكات، كە داهاتی یارییەكە بۆ منداڵانی نەخۆش تەرخاندەكرا، بەڵام بەهۆی کودەتاکەی تورکیاوە یارییەكە هەڵوەشایەوە.


 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە