رووداو – هەولێر
ئەمڕۆ یانەی بارسێڵۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی سپۆرتین خیخۆن دەبێتەوە لە خولی لالیگای ئیسپانیا.
لە یارییەکی دواخراوی گەڕی شازدەی خولەکە، بارسێلۆنا روودەکاتە یاریگەی مۆلینۆن و لەوێ رووبەڕووی سپۆرتینگ خیخۆن دەبێتەوە، بارسای پێشەنگی خولەکە دەیەوێ بە سێ خاڵی یارییەکەوە بگەڕێتەوە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئاتلێتیکۆی دووەم و ریال مەدریدی سێیەمی ریزبەندی خولەکە زیاتر بکات.
بارسا ئەگەر سەرکەوتن تۆماربکات، جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئاتێلتی دەبێتە 6 خاڵ و لەگەڵ ریال مەدریدیش دەبێتە 7 خاڵ، بۆیە یارییەکە بۆ بارسا هەلێکی ئاسانە تاکو خۆی لە رکابەرەکانی دووربخاتەوە، بە تایبەتی کە سپۆرتینگ خیخۆن ئاستی باش نییە و لە پلەکای کۆتایی ریزبەندە.
یارییەکەش کاژێر 20:30 دێتە ئەنجامدان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ