ڤاران ئامادەیە ریال مەدرید جێبهێڵێت

17-07-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

یانەی مانچێستەر یونایتد نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ رافایل ڤارانی بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید لە مێرکاتۆی هاوینەدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتی ئینگلیزی: "مانچێستەر نزیکە لە گەیشتن بە رێککەوتنی تاکەکەسی لەگەڵ بریکاری بەرگریکارە فەرەنسییەکە، ڤارانیش پێشوازی لە بیرۆکەی جێهێشتنی ریال مەدرید دەکات".

میدیا وەرزشییەکە ئاماژەی بەوە کردووە: "لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە تەنیا چاوەڕێی هەڵوێستی کۆتایی ڤاران بوون، بۆ ئەوەی بەخێرایی دەست بە دانوستاندن بکەن، بۆ ئەوەی هەنگاوی جددی بۆ پڕۆسەی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ڤاران بنێن و لەگەڵ بەرپرسانی ریال مەدرید دەست بە گفتوگۆ بکەن بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە، ئێستا ڤاران ئاسانکاریی کردووە، بۆ ئەوەی مانچێستەر هەنگاوەکانی بۆ دانوستاندن دەستپێبکات".

گرێبەستی ڤاران لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت، بۆیە بەرپرسانی ریال مەدرید دەیانەوێ لە ئەگەری رۆیشتنی ڤاران قازانجی ماددی بکەن، چونکە وەرزی داهاتوو بەرگریکارە فەرەنسییەکە بە بێ بەرامبەر دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ مانچێستەر واژۆ بکات.

یانەی مانچێستەر یونایتد ماوەیەکی زۆرە ڤارانی وەکو یەکێک لە ئامانجە لەپێشینەکانی ماوەی مێرکاتۆی هاوینە داناوە، بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی، تاوەکو بتوانێت لە وەرزی نوێ، کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ بکات، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو هیچ نازناوێکی بەدەستنەهێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە