رووداو – هه‌ولێر
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایانكردووه، نگۆلۆ كانتێی یاریزانی یانه‌ی چێڵسی ده‌چێته مزگه‌وت و نانی ئێواره‌ش له ماڵی خه‌ڵك ده‌خوات.
رۆژنامه‌ی ماركا به پشتبه‌ستن به هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی sportbible بڵاویكردووه‌ته‌وه، كانتێی فه‌ره‌نسی له دوای یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كاردیف سیتی له پرێمه‌رلیگ، ده‌یویست به شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌ره‌و پاریس بچێت، به‌ڵام به گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه رانه‌گه‌یشتبوو، بۆیه روویكردووه‌ته یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی له‌نده‌ن و له‌وێدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و هانده‌ران به‌یه‌كگه‌یشتوون.
— J (@jahrul999) September 16, 2018
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، یه‌كێك له هانده‌رانی وه‌رزشی كه له مزگه‌وته‌كه بووه، داوای له كانتێ كردووه بۆ نانی ئێواره میوانی بێت له ماڵه‌وه، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو داوای هانده‌ره‌كه‌ی قبوڵ كردووه.
هاوكات ئه‌و كه‌سه‌ی میوانداریی كانتێی كردووه، له توویته‌ر ڤیدیۆی میواندارییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌یه‌كه‌وه سه‌یری پرۆگرامی ته‌له‌ڤزیۆنیی Match of the Day ده‌كه‌ن، كه له دیمه‌نه‌كاندا كانتێش پێشانده‌درێت له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كاردیف سیتی، كه تێیدا به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت و تیپه‌كه‌ی یارییه‌كه‌ی به چوار گۆڵ برده‌وه.
كانتێی ته‌مه‌ن 27 ساڵان به یاریزانێكی ره‌وشتبه‌رز و ساده و شه‌رمن ناسراوه و خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌میشه خه‌نده له‌سه‌ر لێوه‌كانیه‌تی و له نێو یاریگه‌شدا ئاستێكی به‌رزی هه‌یه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ