ڤیدیۆ؛ مێسی و ئینتەرمەیامی لە یەکەم یاریی ئامادەکاریدا یەکسانبوون

20-01-2024
ئیحسان تاهیر
Photo by Marvin RECINOS / AFP
Photo by Marvin RECINOS / AFP
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی ئینتەرمەیامی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی، بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یەکەم یاریی ئامادەکاریی خۆی بۆ وەرزی نوێ لە سەلڤادۆر ئەنجامدا و یارییەکە بە یەکسانبوون بە ئەنجامێکی سپی کۆتاییهات.
 
لە یەکەم یاریی دوای بەیەکگەیشتنەوەی لیۆنێل مێسی و لویس سوارێزی ئەستێرەی ئۆرۆگوایی، ئینتەرمەیامی بەبێ گۆڵ یەکسانبوون لەگەڵ هەڵبژاردەی سەلڤادۆر، کە لە یارییەکی دۆستانەدا لە سان سەلڤادۆری پایتەخت میوانداری یانە ئەمریکییەکەی کردبوو.
 
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بۆ ماوەی 45 خولەک بەشداری کرد و لە هەلێکدا نزیکبوو لە تۆمارکردنی گۆڵێک لە کۆتا خولەکەکانی گێمی یەکەمدا، بەڵام لەلایەن ماریۆ مارتینێزی گۆڵپارێزەوە رێگری لێکرا.
 
یاریزانانی سەلڤادۆریش چەندجارێک هەوڵیاندا تۆڕی گۆڵی میوان بهەژێنن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
 
لەم یارییەدا هاندەرانی سەلڤادۆر ناڕازیبوون، چونکە دەیانویست لیۆنێل مێسی بەشداری لە هەموو یارییەکەدا بکات، بەڵام وادیارە راهێنەری ئینتەرمەیامی بۆچوونێکی دیکەی هەبوو، نەیویست لە یەکەم یارییدا لیۆ ماندوو بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە