بلیتی یارییەکانی مۆندیال پڕ فرۆشترینه‌

21-08-2013
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن مۆندیال
A+ A-


فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فرۆشتنی یەک ملیۆن بلیتی یارییەکانی مۆندیالی دووهەزار و چواردەی بەرازیلی لە ماوەی تەنیا حەوت کاژیردا راگەیاند.

 یەکێتییەکە ئاشکرایکرد ئەو ملیۆن بلیتە لەلایەن سەد و شەست و سێ هەزار کەسەوە لە سەرانسەری جیهاندا فرۆشراون، ئەمە دوای ئەوەی یەکێتییەکە دوێنێ فرۆشتنی بلیتی یارییەکانی مۆندیالی داهاتووی راگەیاند ەب نرخی نێوان نەوەت تا نۆسەد دۆلار.

بڵاوکراوەیەکی فیدراسیۆنە نێودەوڵەتییەکە ئاشکرایکرد یاری کردنەوەی مۆندیال کە ١٢ی یۆنیۆی ساڵی داهاتوو ئەنجام دەدرێت لە ساوپاولۆ فرۆشتنی سەد و شەست و حەوت هەزار بلیتی لێ فرۆشراوە و بلیتە فرۆشراوەکانی یاری کۆتاییش سەد و شەست و پێنج هەزار بووە.

لە رووی داواکاری بلیتەکانەوە بەرازیل لە پلەی یەکەم و ئەرجەنتین لە پلەی دووەم هاتن و پاش ئەویش وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چیلی و ئینگلتەرا هاتن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە