ناینگۆلان بەنابەدڵییەوە رۆیشتنی لە رۆما راگەیاند

22-06-2018
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن گواستنەوە
A+ A-
رووداو-هەولێر 

راجا ناینگۆلانی یاریزانی ناوەڕاستی یانەی رۆمای ئیتاڵی رۆیشتنی خۆی بۆ یانەی ئینتەرمیلان راگەیاند و دووپاتیکردەوە ئەو نەیویستووە یانەی رۆما بەجێبهێڵێت.

ناینگۆلان کە بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەلجیکا نەکراوە بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2018ی رووسیا، ئاشکرایکرد لەسەر ویستی خۆی لە رۆماوە نەچووەتە ئینتەرمیلان بەڵکو ویستی کارگێڕیی رۆما ئەوی ناچار بە رۆیشتن کردووە.

هەردوو یانەی رۆما و ئینتەرمیلان لەسەر گواستنەوەی ناینگۆلان رێککەوتوون بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ گواستنەوەی نیکۆلای زانیۆلۆ و داڤید سانتۆن بۆ یانەی رۆما و بڕیارە لە چەند کاژێری داهاتوودا گرێبەستەکە بەفەرمی رابگەیەنرێت.

رادگا ناینگۆلانی تەمەن 30 ساڵ، لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی دەڵێ بیرۆکەی رۆیشتن لە رۆما هی من نەبووە و کارگێڕیی یانەکە ئەو هەنگاوەیان ناوە. بەڵام یانەی ئینتەرمیلان لە هەمووان زیاتر سووربوو لەسەر گرێبەستکرد لەگەڵمدا، بۆیە سوپاسیان دەکەم.

ناینگۆلان جارێکی دیکە دەچێتەوە ژێر سەرپەرشتی لۆچیانۆ سپالێتی راهێنەری ئێستای ئینتەرمیلان و پێشووی رۆما و لەوبارەیەوە یاریزانە بەلجیکییەکە دەڵێ لە ئینتەرمیلان جارێکی دیکە لەگەڵ راهێنەرە نایابەکەمدا کۆدەبمەوە، سپالێتی راهێنەرێکی نایابە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە