لیڤەرپوول دەیەوێت خۆی لە قەیرانی ئەنجامی خراپ رزگار بکات

22-10-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیڤەرپوول
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای چوار دۆڕانی لەسەریەک لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگدا، یانەی لیڤەرپوول دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر رێگەی راست کاتێک بەرامبەر یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی یاری دەکات.
 
یانە ئینگلیزییەکە ئەمشەو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت یاریی دەکات و دەیەوێت قەرەبووی دۆڕانی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، چێڵسی، گاڵاتەسەرای و کریستال پاڵاس، لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر ئەو یانەیە بکاتەوە و چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ سەر رێگەی راست.
 
رێدز سەرەڕای ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەدا پارەیەکی زۆری خەرجکرد و یاریزانی گرانبەهای گواستەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامەکانی وەکو پێویست نین و تیپەکە نەیتوانیووە ئاستێکی بەرز پێشکێشبکات، ئەمەش هاندەرانی یانەکەی نیگەرانکردووە.
 
لیڤەرپوول لە ماوەی نزیکەی 11 ساڵی رابردوودا نەبووە 4 یاریی بەدوای یەکدا بدۆڕێنێت، بەڵام لەم وەرزەدا لە دوایین چوار یارییدا دۆڕاوە و ئەمشەو چاوی لە گەڕانەوەیە.
 
ئینتراخت فرانکفۆرت زۆر لە لیڤەرپوول باشتر نییە، هەرچەند لە یاریی یەکەمی چامپیۆنزلیگدا پێنج گۆڵی بەرامبەر گاڵاتەسەرای تۆمارکرد، بەڵام دوای ئەوە لە پێنج یارییدا تەنیا یەک بردنەوەی تۆمارکردووە و ئەمشەو دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی دیکە.
 
لە ساڵی 1972ـەوە یەکەمجارە هەردوو یانە بەرامبەر یەکدی یاری بکەن، پێشتر دوو یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە، یارییەک بەیەکسانبوون کۆتاییهاتووە و لە یارییەکەدا لیڤەرپوول بردنەوەی تۆمارکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە