رووداو دیجیتاڵ
جۆرجینا رۆدریگێز، چەند نهێنییەکی نوێ لەبارەی ژیانی رۆژانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی تۆپی پێی پۆرتوگال و یانەی نەسڕ ئاشکرا دەکات.
جۆرجینا هەڤپەیڤینێکی نوێی ئەنجامداوە و باس لە چەند وردەکارییەکی تایبەت بە ژیانی رۆژانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی خۆشەویستی و باوکی منداڵەکانی دەکات، کە نهێنی بەهێز مانەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکەن لە دونیای تۆپی پێدا، لەکاتێکدا چەند رۆژێکی دیکە تەمەنی دەبێتە 40 ساڵ و هێشتا لە یارییکردن بەردەوامە.
رۆدریگێز لەبارەی رۆناڵدۆوە دەڵێت "کریستیانۆ هەموو رۆژێک کاژێر 6ـی بەیانی لە خەو هەڵدەستێت، کۆمەڵێک مەشق و راهێنان دەکات، رێژەیەکی زۆری ئاو دەخواتەوە، چونکە پێی وایە دەستپێکردنی رۆژێکی نوێ پێویستی بە جەستەیەکی بەهێز و تەندروست هەیە."
جۆرجینا زیاتر گوتی " رۆناڵدۆ بەیانیان میوە، پەنیر و هێلکە دەخوات، دوای ئەوە دەچێتە هۆڵی وەرزشکردن و دوو کاژێر یاریی ئاسان دەکات، پاشان پشوویەک وەردەگرێت."
خۆشەویستی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەڵێت "دوای نیوەڕۆ کریستیانۆ، کاتەکانی لەگەڵ خێزانەکەی یان هاوڕێکانی بەسەردەبات، بەر لەوەی بخەوێتیش مەلە دەکات، چونکە ئەو پێی وایە ئەوە رێگەیەکی زۆرباشە بۆ ئارامکردنەوەی جەستە بەر لەوەی بخەوێت."
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یەکێکە لەو وەرزشڤان و یاریزانە بەنێوبانگانەی کە ماوەیەکی زۆرە لە یارییکردن بەردەوامە و سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەورەیە، هێشتا پارێزگاریی لە توانای جەستەیی خۆی کردووە.
دۆن بەوە بەنێوبانگە کە زۆر پابەندی خواردن، کاتی خەوتن و رێنوێنییە وەرزشییەکانییەتی و زۆرن ئەو ئەستێرانەی ئەو وەکو نموونەی باڵای خۆیان ناودەبەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ