رووداو – هه‌ولێر
دانی كارڤاخال به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی تیشكی خسته‌سه‌ر مه‌ترسیی هه‌رسێ یاریزانی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی بایرن میونشن، پێش ئه‌وه‌ی چوارشه‌ممه هه‌ردوو تیپ رووبه‌ڕووی یه‌كدی ببنه‌وه.
كارڤاخال ئه‌مڕۆ له لێدوانه‌كانی له باره‌ی هه‌رسێ یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشن "رۆبن، ریبێری و رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی" قسه‌ی كرد گوتی: "راگرتنی ئه‌و سێ یاریزانه زۆر سه‌خته، زۆر زه‌حمه‌ته كۆنتڕۆڵیان بكه‌یت و ئه‌وان به هه‌ر شێوازێك بێت گۆڵ تۆمارده‌كه‌ن".
بەرامبەر لێڤاندۆسکی
كارڤاخال باسی له یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆی له پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌وروپا كرد، كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا سێ جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه "به‌خت یاوه‌رم بووه كه له هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی بۆ ریال مه‌درید یاریی ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌م گه‌یشتوومه‌ته قۆناخی پێشكۆتایی".
گوتیشی: "هه‌ر ساڵێك تامی خۆی هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌مساڵیش، ئه‌مه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ركابه‌رانه‌ی كه به‌رامبه‌ر ئێمه كه‌وتوون، ئێمه دڵخۆشین و چاوه‌ڕێی یاریی ئه‌مجاره ده‌كه‌ین".
بەرامبەر ریبێری
سه‌باره‌ت به بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ له لایه‌ن یانه‌كه‌یه‌وه بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ریه‌ك، كه تاوه‌كو ئێستا هیچ تیپێك ئه‌مه‌ی پێنه‌كراوه، كارڤاخال ده‌ڵێت: "هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه، ئێمه له پێناویدا ده‌جه‌نگین، ئێمه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین جاری سێیه‌می له‌سه‌ریه‌ك نازناوی چامپیۆنزلیگ ببه‌ینه‌وه.
چوارشه‌ممه له یاریی چوونی پێشكۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌بێته یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی و دواتر هه‌فته‌ی داهاتوو، له مه‌درید یاریی گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن".
بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ریال مەدرید
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ