ڤیدیۆ؛ نەسڕ و رۆناڵدۆ جارێکی دیکە بێئومێد بوون

23-08-2024
ئیحسان تاهیر
نەسڕ 1-1 رائید
نەسڕ 1-1 رائید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی نەسڕ بەسەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، دوای ئەوەی بەرامبەر هیلالی رکابەری، جامی سوپەری سعودی لەدەستدا، بە سەرەتایەکی خراپیش دەستی بە وەرزی نوێی خولی رۆشنی سعودی کرد و دوو خاڵی لەدەستدا.
 
یانەی نەسڕ لە گەڕی یەکەمی خولی رۆشندا لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی رائیدی کرد و بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵیدا یەکسانبوو.
 
تیپی خاوەن یاریگە باش دەستیپێکرد و دوای چەند هەوڵێک، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی لە خولەکی 34 بە لێدانێکی سەر تیپەکەی بە گۆڵێک پێشخست  و نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی کریس و هاوڕێکانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا تیپی میوان بڕیاریدا خۆی بەدەستەوە نەدات و هەر زوو گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد، کاتێک یاریزانە مەغریبییەکەی، محەممەد فۆزێر لە خولەکی 49ـدا بەسەرکەوتوویی لێدانێکی سزای جێبەجێکرد.
 
رۆناڵدۆ لە خولەکی 76 گەڕایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان دوای گەڕانەوە بۆ ڤار بەپاساوی ئۆفسایدەوە گۆڵەکەی رەتکردەوە.
 
هەردوو تیپ نەیانتوانی جارێکی دیکە تۆڕی گۆڵی یەکدی بهەژێننەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات و هەر یەکێکیان خاڵێکی بەرکەوت.
 
میدیای سعودی دوای یارییەکە باسیان لەوە کردووە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی ئەنجامی ئەو یارییەوە زۆر تووڕە بووە و ئامادەنەبووە لەگەڵ راهێنەر و یاریزانە هاوڕێکانی بگەڕێتەوە ژووری جلگۆڕینی تیپەکەیان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە