رووداو - هەولێر
جارێکی دیکە دەنگۆی رۆیشتنی رافایێل ڤارانی بەرگریکاری ریال مەدرید هاتە ئاراوە و ئەمجارە یانەکە بۆ دەستبەرداربوونی داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکات.
رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید ئامادەیە دەستبەرداری رافایێل ڤاران ببێت، یانەی مانچێستەر یونایتدیش داوای ئەو یاریزانەی کردووە، بەڵام ریال مەدرید بە یانە ئینگلیزییەکەی راگەیاندووە، ئەگەر دەتانەوێت ڤاران ببەن، ئەوا دەبێت بڕی 500 ملیۆن یۆرۆ بدەن، کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانەیە.
مانچێستەر دەیەوێت بە هێنانی ڤاران بەرگری یانەکەی باشتر بکات و ریال مەدریدیش لە ئەگەری دەستبەرداربوون لەو یاریزانە، بژاردەی یەکەمی گرێبەستکردن دەبێت لەگەڵ دی لیختی بەرگریکاری ئەیاکس.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ