رووداو ـ هه‌ولێر
ئه‌و جووڵه‌یه‌ی كچه دۆسته‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، خاتوو جۆرجینا رۆدریگز ئه‌نجامیدا ئه‌وكاته‌ی رۆناڵدۆ گۆڵی له ههڵبژاریه مه‌غریب تۆماركرد، له راگه‌یاندنه‌كان هه‌رای نایه‌وه، هه‌موو له‌وه‌یان ده‌پرسی، ئایا رۆناڵدۆ و جۆرجینا، به فه‌رمی دهستگیرانبوونی خۆیان راگه‌یاندووه.
جۆرجینا له یاری پورتوگال و مه‌غریب، كه دۆن به گۆڵێك له سه‌ره‌تای یارییه‌كه یه‌كلاییكرده‌وه، له سه‌ر په‌یژه‌ی یاریگه به درێسی پورتوگال ده‌ركه‌وت و ده‌ستی به‌رز ده‌كرده‌وه، تاوه‌كو ئه‌ڵقه‌كه‌ی په‌نجه‌ی به هاوڕێیه‌كی خۆی نیشان بدات، ئه‌وه‌ش ههرایهكیگهورهی نایه‌وه‌و راگه‌یاندنه‌كان ئه‌و پرسیاره‌یان كرد، ئایا ئه‌وه ئه‌ڵقه‌ی دهستگیرانیهكهیهتی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ؟.
جۆرجینا له‌م مۆندیاله‌دا پێی باشبوو هانی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال بدات، كه رۆناڵدۆ یاری بۆ ده‌كات، نه‌وه‌ك وڵاتی زێدی خۆی ئه‌رجه‌نتین، كه مێسی یاری بۆ ده‌كات، ئه‌وه‌ش له رایگهیاندنهكانی مۆندیال هه‌رایه‌كی زۆری نایه‌وه، له‌به‌ر ده‌رنه‌كه‌وتنی له یارییه‌كانی ئه‌رجه‌نتیندا، بۆ هاندانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ