داهاتووی گارێس بەیڵ یەکلایی بووەوە

26-07-2019
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
نیشانەکردن گارێس بەیڵ
A+ A-

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، گارێس بەیڵ بە مووچەیەکی پێوانەیی پەیوەندیی بە یانەیەکی چینەوە دەکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە "گارێس بەیڵ رۆژی شەممە بۆ ماوەی 3 وەرز گرێبەست لەگەڵ یانەی گوازنزۆ سۆنینگی چینی بە بەهای 22 ملیۆن یۆرۆ واژۆ دەکات".

لە لایەکی دیکەوە مارکا "باس لەوە دەکات یانەی شانگەهای چینیش لە کێبڕکێدایە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی گارێس بەیڵ، کە ئەم یانەیە ئامادەیە ساڵانەی 25 ملیۆن یۆرۆ بە گارێس بەیڵ بدات، کە 8 ملیۆن زیاترە لە مووچەکەی ئێستای لە ریال مەدرید".

هەروەها رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد " یانەی تۆتێنهام ئامادەیە هەفتانە 200 هەزار پاوەند بە بەیڵ بدات، بەڵام جێبەجێکاری کارەکانی بەیڵ ئۆفەرەکەی تۆتێنهامی رەتکردووەتەوە، لەپێناو یانەی گوانزۆی چینی".

جۆناسان بارنێت جێبەجێکاری کارەکانی بەیڵ، بە رۆژنامەی مارکای راگەیاندووە، "هەموو شتێک سەبارەت بە  گرێبەستی گارێس بەیڵ لەگەڵ یانە چینییەکە کۆتاییهاتووە، بەڵام تەنیا ریال مەدرید لەمپەر لەبەردەم بۆندی یانەی گوانزۆ دروست دەکات، ئەمە لە کاتێکدا هێشتا دانوستاندن لەنێوان کارگێڕی ریال مەدرید و یانە چینییەکە بەردەوامە". 

گارێس بەیڵ بۆ ماوەی شەش ساڵ لە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید یاریی کردووە، لەو ماوەیەدا لەگەڵ یانەی مێرەنگی توانیویەتی 13 نازناو لەگەڵ هاوڕێکانی بۆ یانەی شاهانە بەدەست بهێنێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە