رووداو - هەولێر
جان فرانسوا ڤیلۆت، بەڕێوەبەری گشتی فیدراسیۆنی تێنسی فەرەنسا، سەردانی یاریگەی فیلیپ شاترییەی کرد بۆ بەسەرکردنەوەی کارەکانی نوێکردنەوەی ئەو یاریگەیە.
جان لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، زۆرباش دەبێت ئەگەر هاتوو یارییەکانی رۆڵاند گارۆس بەئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچن، کاتێک یارییەکان دەستیانپێکردەوە.
یاریگەی فیلیپ شاترییە، بەنێوبانگترین یاریگەی پاڵەوانێتی رۆڵاند گارۆسە، یاریی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە و کۆتایی هەر لەو یاریگەیەدا دەکرێت و جێگەی 15 هەزار هاندەر تێیدا دەبێتەوە.
یارییەکانی رۆڵاند گارۆس بڕیاربوو 5-24 تاوەکو 7ـی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچن، بەڵام بەهۆی مەترسییەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری دواخستنی درا و پاڵەوانێتییەکە لە 20ـی ئەیلوولی داهاتوو دەکرێت و تاوەکو 4ـی ئۆکتۆبەر بەردەوامدەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ