ریال مەدرید کۆلیبالی دەوێت

29-03-2019
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی ریال مەدرید دەیەوێت کۆلیبالی یاریزانی یانەی ناپۆلی وەک شوێنگرەوەی ڤاران بگوازێتەوە یانەکەی.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی، یانەی ریال مەدرید لە ئەگەری رۆیشتنی رافایل ڤاران دەیەوێت کالیدۆ کۆلیبالی یاریزانی یانەی ناپۆلی بگوازیتەوە یانەکەی.

هەر بە گوێرەی سەرچاوەکانی ئیسپانیا، یانە ئیتاڵییەکە بۆ گواستنەوەی کۆلیبالی یاریزانی سەنیگالی داوای 150 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

کۆلیبالی 27 ساڵ جگە ە ریال مەدرید، هەردوو یانەکەی مانچێستەر و چێڵسی و ئارسیناڵ دەیانەوێت بیگوازنەوە یانەکەیان.

یاریزانە سەنیگالییەکە، لە 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە کۆتایی نایەت و لەم وەرزەشدا لە 37 یاریدا 2 ئاسیستی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە