رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات، کاتێک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێستۆنیا یاری دەکات.
لە پێنجەم یارییدا لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی نۆیەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا کاژێر 21:45 ئیتاڵیا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر ئێستۆنیا یاری دەکات.
ئازووری لە چوار یاریی رابردوودا سێ بردنەوە و دۆڕانێکی هەیە و خاوەنی 9 خاڵە، هەڵبژاردەکە لە سێ یاریی رابردوودا هەموو یارییەکانی بردووەتەوە و دەیەوێت بردنەوەکەی بەرامبەر میواندارەکەی دووبارە بکاتەوە.
پێشتر هەردوو هەڵبژاردە لە ئیتاڵیا رووبەڕووی یەکبوونەوە و تیپەکەی جینارو گاتوسۆ بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و دەیەوێت ئەمشەویش درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.
ئێستۆنیا 5 یارییکردووە، بردنەوەیەک و چوار دۆڕانی هەیە و 13 گۆڵی لێکراوە، تیپەکە هەشت جار بەرامبەر ئیتاڵیا یارییکردووە، هەموو یارییەکانی دۆڕاندووە، تەنیا دوو گۆڵی لەو هەشت یارییەدا تۆمارکردووە و 25 گۆڵی لێکراوە، بۆیە چاوەڕوان ناکرێت ئەمشەویش بتوانن سەرکەوتنەکانی ئیتاڵیا رابگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ