رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا چاوی لە چوارەم بردنەوەی لەسەریەکە کاتێک بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسرائیل یاری دەکات، لە رکابەرییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالدا.
یارییەکە کاژێر 21:45 لە رکابەرییەکانی گەڕی حەوتەم لە کۆمەڵەی نۆیەم، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریگەی بلو ئینێرجیی یانەی ئودینێزی میوانداریی هەڵبژاردەی ئیسرائیل دەکات و دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.
یارییەکە لەژێر رێوشوێنێکی ئەمنی تووند بەڕێوەدەچێت، لەکاتێکدا بڕیارە لە ئیتاڵیا خۆپێشاندان لە دژی ئیسرائیل بکرێت، بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییە لە غەززە ئەنجامدراوە و سەرۆکی شارەوانی ئودینێزیش داوای دواخستنی یارییەکەی کردبوو.
ئیتاڵیا نایەوێت بۆ جاری سێیەم لەسەریەک لە گەیشتن بە مۆندیال بێبەش بێت، بۆیە پێویستییەکی زۆری بەبردنەوەی ئەم یارییە هەیە بۆ ئەوەی لە رکابەریکردنی نەرویج بەردەوامبێت، لەکاتێکدا شەش خاڵ لە هەڵبژاردەکەوە دوورە و یارییەکی کەمتری ئەنجامداوە.
ئیسرائیل لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەیە بە 9 خاڵ و لەبەردەم هەلێکی گرنگدایە بۆ ئەوەی ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ ئیتاڵیا یەکسانبکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ