پێرێز: باسی گەورەیی ریال مەدرید و ئێمباپێ دەکات

29-05-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فلۆرێنتینۆ پێرێز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دەڵیت " ریال مەدرید رێگەیە تێگەیشتنە لە ژیان و ئێمباپێش بووە رابردوو."
 
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لە دوای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و بردنەوەی نازناوەکە لە هەڤپەیڤینێکی کورتدا کە لەلایەن ماڵپەری فەرمی ریال مەدریدەوە بڵاوکراوەتەوە گوتی " ئێمە یاریزانی زۆرباشمان هەیە و سوپاس بۆ هەموو لایەک، من رازیم و دڵخۆشم، بەهەمان شێوەی هاندەران، بەدرێژایی وەرز تێکوشاین و ماندووبوونی زۆرمان بینی تاوەکو گەیشتینە ئێرە، بەشێوەیەکی گشتی وەرزێکی باشبووم ئاهەنگمان بۆ بردنەوەی لالیگا گێڕا و بەشایستەییەوە نازناوەکەمان بردەوە، ئەمە بەرهەمی کاری یاریزانان و راهێنەران و هاندەرانە."
 
سەرۆکی ریال مەدرید ستایشی ئاستی کۆرتوای کرد و گوتی " کۆرتوا وەرزێکی ناوازەی بەڕێکرد، ئەو مەدریدێستایەکی راستەقینەیە، بەرای ئەو باشترین گۆڵپارێزی جیهانە، بۆیە هێناومانەتە یانەکە، ریال مەدرید رێگەی تێگەیشتنە لە ژیان و بەهاکانی و هەندێکجاریش نائومێدی، بەڵام پەیوەندیی بەهێزی نێوان یاریزانان و هاندەران زۆر گرنگە."
 
پێرێز لەبارەی کارلۆ ئەنچێلۆتییەوە قسەیکرد و گوتی " ئەو بەڕێوەبەرێکی زۆرباشی ئۆرکێسترایە، ئەو زۆرباش دەروونی یاریزانەکان دەناسێت، ریال مەدرید و تۆپی پێ بەهەمان شێوە. ئەوەی ریال مەدرید لە هەموو یانەکانی دیکە جیادەکاتەوە ئەوەیە جگە لەوەی یاریزانەکانی پیشەگەرن، زۆر مەدریدێستان.
 
لەبەشێکی قسەکانیدا فلۆرێنتینۆ باسی لە پرسی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ و شکستهێنانیان بۆ گواستنەوە کرد و گوتی " ریال مەدرید بەردەوامدەبێت لەکارکردن بۆ گواستنەوەی باشترین یاریزانەکانی جیهان، بەڵام بابەتی ئێمباپێ بووە رابردوو، ئەمە کێشە نییە، ریال مەدرید وەرزیکی نایابی بەڕێکرد."
 
سەرۆک پێرێز دەڵێت " پاریس سانجێرمان، چێڵسی و لیڤەرپوول خاوەنی گەورەترین بودجەن، بۆیە باشترین یاریزانەکانیان هەیە و یارییەکانیان لەلایەن هەمووانەوە بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لە ریال مەدرید ئێمە هیچ دەستکەوتێک دابەش ناکەین، بەڵکو شێوازی تۆپی پێ، تێگەیشتن و قوربانیدان، خەبات و پەیوەندی لەگەڵ هاندەران، ئەمانە هەموو بەهایانەن کە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆوە بۆمان ماونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە