سێرینا ویلیامز لە رۆڵاند گارۆس کشایەوە

30-09-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سێرینا ویلیامز
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

سێرینا ویلیامز، ئەستێرەی بەنێوبانگی تێنسی ئەمریکا، خۆی لە پاڵەوانێتی کراوەی فەرەنسا، ناسراو بە رۆڵاند گارۆس کشاندەوە.

ویلیامز بەر لە ئەنجامدانی یارییەکەی لە قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتییەکەدا رایگەیاند، تووشی پێکانبووە و ناتوانێت درێژە بە رکابەرییەکانبدات، بۆیە بڕیاری کشانەوەی لە پاڵەوانێتییەکەدا، بەمەش زڤێتانا پیرنیکۆڤای بولگاری، کە بڕیاربوو لە قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتییەکەدا بەرامبەر نۆیەمی ریزبەندی جیهان یاریی بکات، بە سوود وەرگرتن لە پێکانی رکابەرەکەی گەیشتە قۆناخی سێیەم.

ویلیامز لە قۆناخی یەکەمدا سەرکەوتنی بەرامبەر کریستی ئاهنی هاونیشتمانی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی دووەم، بڕیاربوو ئەمڕۆ دووەم یاریی لە پاڵەوانێتییەکەدا ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆی ئەو پێکانەی لە ژێیەکانی پاژنەی پێیدا تووشی بووەکشایەوە.

سێرینا ویلیامز تەمەنی 39 ساڵە و سێ جار لە ساڵانی 2002-2013-2015 نازناوی رۆڵاند گارۆسی لەسەر ئاستی خانمان بردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە