رووداو – هەولێر
خافێ لۆپێز یاریزانی یانەی ئیسپانیۆڵ رەخنەی توندی لە ناوبژیوانی یاریی یانەكەی بەرامبەر یانەی بارسیلۆنا دەربڕی و رایگەیاند ناوبژیوان براوەی یارییەكە بوو.
لە یاریی نێوان هەردوو یانەی بارسیلۆنا و ئیسپانیۆڵ، كە یاریی دێربیی هەرێمی كەتەلۆنیایە، ناوبژیوان لێدانێكی سزای لەسەر ئیسپانیۆڵ هەژماركرد، كە جێی گومان بوو، هەروەها گۆڵپارێزی ئیسپانیۆڵ كیكۆ كاسیاسی بە كارتی سوور كردە دەرەوە، ئەمەش بووە جێی ناڕەزایی یانەی ئیسپانیۆڵ و جەماوەرەكەی.
لۆپێز بۆ ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیسپانیا گوتی: ناوبژیوان كلۆس گۆمێز براوەی یارییەكە بوو، لێدانە سزاكە دروست نەبوو، چونكە تۆپەكە بە نەخواستراوی بەدەستم كەوت.
هەروەها گوتی: ناوبژیوان لێدانێكی سزای دروستی بۆ ئێمە هەژمار نەكرد، تەنانەت ناوبژیوان هیچ بڕیارێكی بۆ ئێمە نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە یارییەكی باشمان ئەنجامدا و چەند هەلێكی گۆڵكردنیشیمان لەدەست دا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ