ڤیدیۆ؛ بنزیما هاتریکی تۆمارکرد و ئیتیحاد بردییەوە

31-08-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
کەریم بنزیما
کەریم بنزیما
نیشانەکردن کەریم بنزیما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەریم بنزیما لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی خولی سعودیدا سەرکردایەتیی یانەی ئیتیحادی کرد و هاتریکی تۆمارکرد.
 
ئیتیحادی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە، هەنگاوەکانی بۆ پارێزگاریکردن لە نازناوەکە دەستپێکرد، کاتێک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە یانەی ئەخدوودی بردەوە.
 
دوای 4 خولەک یارییکردن کەریم بنزیما دەرگای گۆڵ کردنی کردەوە و گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.
 
دوای سێ خولەک لەو گۆڵە، ستیڤن بێرخڤاین یانەی میوانی کردە خاوەنی دوو گۆڵ.
 
لە خولەکی 27 سێباستیان پێدرۆزا ئەنجامەکەی بۆ ئەخدوود کەمکردەوە و بەلێدانی سەر گۆڵی یەکەمی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد.
 
دوای تەنیا یەک خولەک سەعد روبەیعی گۆڵی سێیەمی ئیتیحادی بەهەڵە لە خۆیان کردەوە.
 
لە خولەکی 51 کەریم بنزیما بەلێدانی سەر گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی پاڵەوانی وەرزی رابردووی تۆمارکرد.
 
سێباستیان پیدرۆزا گۆڵی دووەمی خۆی و ئەخدوودی لە خولەکی 56 تۆمارکرد.
 
دواین پێنج خولەک لەو گۆڵە کەریم بنزیما بووە خاوەنی هاتریک، کاتێک بۆ جاری پێنجەم تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگەی هەژاند.
 
ئیتیحاد یەکەم یاریی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە و هەنگاوەکانی بۆ پارێزگاریکردن لە نازناوەکەی دەستپێکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە