رووداو - ئاژانسەكان
لە كوردەواریدا لە خۆڕایی نەگوتراوە "پیری و هەزار عەیب". پیری جگە لەوەی كۆمەڵێك نەخۆشی لەگەڵ خۆی دێنێت، گۆڕانكاری زۆریش بەسەر جەستە و دەروونی مرۆڤدا دێنێت. لەوانەش:
دەبێ كەمتر بخۆیت
مرۆڤ لە تەمەنی 80 ساڵیدا پێویستی بە 20% كەمتر لە گەرمۆكەی خۆراك هەیە، بەراورد بە تەمەنی 30 ساڵ، ئەوەش بەشێكی بۆ كەمبوونەوەی چالاكییەكان دەگەڕێتەوە، بەڵام لەشیش لە سووتاندنی گەرمۆكەكاندا زیاتر خاو دەبێتەوە. ئەگەر كەمترت خوارد، ئاگاداربە، بە رێژەی پێویست كالسیۆم و ڤیتامینەكان وەربگرە، واتە كەمكردنەوەی بڕ بێت نەك كواڵێتی خۆراك. خۆراكی تەندروست یارمەتی پاراستنی دڵ و ئێسك و بیرەوەرییەكانت دەدات.
پێویستت بە چاویلكە دەبێت
یەكەم تێبینیت لەوانەیە ئەوە بێت كاتێك لیستێكی خۆراك دەبینی بە ئاسانی بۆت نەخوێندرێتەوە، كەسانی پێگەشتوو بە زۆری كێشەیان دەبێت لەگەڵ بینینی شتە زۆر نزیكەكان، ئەوانەی لە 50 سانتیمەتر نزیكترن، ئەوەش لە 40 ساڵییەوە دەستپێدەكات. خۆشبەختانە، چاویلكەی خوێندنەوە بە نرخێكی هەرزان، یارمەتیدەرێكی باش دەبێت.
كلیل بۆچی بەكاردێت؟
مێشك دەگاتە قەبارەی تەواوی خۆی لە بیستەكانی تەمەندا، دواتر هێواش هێواش دەست بە پووكانەوە دەكات، هەروەها رۆیشتنی خوێنیش بەپێی كات كەمدەبێتەوە، بەڵام هەندێك جۆری بیرەوەری پێشكەوتن بە خۆیانەوە دەبینن بە درێژایی تەمەن، هەروەك توانای قەبوڵكردنی راستییەكان و بیركەوتنەوەی شتە دووبارەكان.
وەڵامی پرسیارەكانی (بۆچی) و (چۆن)، ئاسانتر بیردەكەونەوە لە (چی)، (كەی)، (لەكوێ). بیرچوونەوەی سادە حاڵەتێكی ئاساییە، بەڵام هەندێك كات نیشانەیەكی سەرەتای ئەلزایمەرە، بۆ نموونە ئەگەر كلیلەكانت ون بكەیت ئاساییە، بەڵام ئەگەر نەتزانی بۆچی بەكاردێت، نائاساییە.
دەنگی كێ خراپ دەبیستی؟
ژن و منداڵ، بەشێوەیەكی سروشتی تۆنی دەنگیان بەرزە، ئەو جۆرە دەنگانەش یەكەم دەنگن دەگەنە گوێ، بە تێپەڕبوونی كات خانەكانی ناوگوێ، ئەوانەی شەپۆلە دەنگییەكان دەنێرن بۆ مێشك، هەستیارییان كەمتر دەبێتەوە، ئەوەش وا دەكات جیاكردنەوەی دەنگەكان ئاسان نەبێت، هەندێك هۆكاریش كاریگەرییان هەیە لەسەر خراپتركردنی دۆخەكە، وەك بۆماوەیی، دەنگی بەرز، نەخۆشی، یان مۆمی ناو گوێ.
قیتكە هەر زیندووە
ئەوانەی تەمەنیان 75-85 ساڵە و چالاكی سێكسییان هەیە، دەڵێن كێشەیان هەیە، زیاتر لە نیوەیان لە مانگێكدا تەنیا دوو یان سێجار سێكس دەكەن.
پیربوون مانای ئەنجامنەدانی سێكس نابەخشێ، رەپنەبوون چارەسەری هەیە، قیتكەش بە زیندوێتی دەمێنێتەوە لەگەڵ تەمەندا، ژنان پێویستیان بە دەستبازی زیاتر هەیە تاوەكو رۆیشتنی خوێن بۆ شوێنە هەستیارەكانیان چالاكتر بێت.
پیری باڵات نزمدەكاتەوە
لەتەمەنی 30- 70 ساڵیدا، پیاوان 2.5 سانتیمەتر و ژنان 5 سانیتمەتر لە باڵایان كەمدەبێتەوە. لە دوای ئەو تەمەنەوە رێژەكە زیاتریش دەبێت، چونكە كڕكڕاگەی نێوان جومگەكان كەمدەبێتەوە و بڕبڕەكان فشار دەخەنە سەر دڕكەپەتك. لاوازبوونی ئێسكیش كاریگەری هەیە. كورتبوونەوە بەشێوەیەكی بەرچاو، لەوانەیە ئاماژەیەكی ترسناك بێت بۆ بوونی كێشە لە ئێسكەكاندا، ماسوولكەكانیش لاواز دەبن و لەوانەیە بەباشی نەتوانن هەڵتبگرن.
لوت و گوێت گەورەتر دەبن
بەڵام لە نیشانە سەرنجڕاكێشەكانی پیری گەورەبوونی هەندێك ئەندامی لەشە. كڕكڕاگەی گوێیەكان لە گەشە ناوەستن، ئەمەش وا دەكات گوێچكەكان درێژتر ببن، لووتیش بەهۆی لاوازبوونی بەستەرە شانەكانەوە گەورەتر دەردەكەوێت.
بەهۆی چوونە ناو تەمەنەوە هەندێك شوێن مووی لێدێت، كە حەزی پێناكەی. لە ژناندا دوای وەستانی سووڕی مانگانە، لەوانەیە هەندێك موو لە چەناگە دەربكەون، چونكە هۆڕمۆنی مێینەی كەمدەبێتەوە و كاریگەری هۆرمۆنی نێرینە دەردەكەوێ.
بەڵام لە پیاواندا پیربوون دەبێتە هۆی گۆڕانی رەنگی قژ، لەوانەشە ببێتە هۆی وەرینی قژ، هەروەها هاتنی موو لە گوێچكە و لووت.
چرچ و لۆچی پیربوون
پێست لە دوای تەمەنی بیست ساڵی پیر دەبێت، چونكە ئیدەی لەش كۆلاجین و ئیلاستین و پڕۆتینی زۆر دروستناكات، كە یارمەتی پێست دەدەن بە توندی و جیڕی بمێنێتەوە. پێست تەنك دەبێتەوە و بە ئاسانی ناگەڕێتەوە شوێنی خۆی كاتێك پێدەكەنیت، یان پێستت دەكشێ.
ئەو راهێنانەی ماسولكەكانی دەموچاو بەهێز دەكەن دۆخەكە خراپتر دەكەن، كرێمی دژەخۆر بەكاربهێنە پێش چوونە دەرەوە، هەوڵبدە واز لە جگەرەكێشان بهێنیت.
پیرەكان گەشبینن
ئەوانەی دەچنە تەمەنەوە زیاتر بیر لە بەشە رووناكەكەی ژیان دەكەنەوە، لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە بەشێوەیەكی گشتی پیرەكان بیر لە شتی خۆش دەكەنەوە، زیاتر لە گەنجان ئەرێنیانە بیر دەكەنەوە. هەروەها بیركردنەوە لە رابردوویان، كەشێكی دەروونی خۆشیان دەداتێ.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ