بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە یۆنان زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەستدا

01-03-2023
دانا عومەر
پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە یۆنان
پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە یۆنان
نیشانەکردن یۆنان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان دوو شەمەندەفەر لە باکووری یۆنان لانیکەم 32 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 85 کەسی دیکە برینداربوون. 
 
بەرپرسانی بەرگریی شارستانیی یۆنان رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دوو شەمەندەفەر کە یەکێکیان 350 سەرنشینی تێدابووە و ئەوەی دیکەیان بارهەڵگر بووە، لە شاری لاریسا پێکیاندادا و لە ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە 32 کەس گیانیان لەدەستدا و 85 کەسی دیکە برینداربوون کە برینی هەندێکیان قوورسە، تیمەکانی تەندروستی بریندارەکانیان گواستووەتەوە نەخۆشخانەکان. 
 
بەرگریی شارستانیی یۆنان ئەوەشی راگەیاند، ئاگر لە بەشێکی شەمەندفەرەکە کەوتووە و هێزەکانیان توانیوویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
 
شەمەندەفەرە 350 سەرنشینی تێدابووە و لە ئەسینای پایتەختەوە بەرەو شاری تیسالونیکی باکووری رۆژهەڵاتی دەڕۆیشت، لە نزیک شاری لاریسا تووشی رووداوەکە بووە لەگەڵ شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی بریندارکردنی سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا. وێنە: REUTERS/Radovan Stoklasa

هێشتا دۆخی سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا لە مەترسیدایە

رۆژی چوارشەممە سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا لەدوای تەواوکردنی کۆبوونەوەیەکی کابینەکەی تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار کرا؛ تائێستاش دۆخی لە مەترسیدایە