ڤەنزوێلا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات

دوێنێ کاژێر 03:23
ئوسامە محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ڤەنزوێلا داوای کرد ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و بەپەلە رێکبخات. ئەم داواکارییە دوای زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و مووشەکیی ئەمریکا دێت بۆ سەر پایتەختى وڵاتەکە و دەستگیرکردنى نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکى ڤەنزوێلا و هاوژینەکەى. 
 
ئیڤان گیل، وەزیری دەرەوەی ڤەنزوێلا لە پەیامێکدا لە تێلیگرام رایگەیاند : "بەهۆی ئەو دەستدرێژییە تاوانکارییەی حکومەتی ئەمریکا بەرامبەر نیشتمانەکەمان ئەنجامی دا، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانمان کردووە. ئەو دامەزراوەیە بەرپرسە لە پاراستنی یاسا نێودەوڵەتییەکان."
 
ئەم ئاڵۆزییە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی توانیویانە مادورۆ و هاوژینەکەی لەنێو جەرگەی کاراکاس دەستگیربکەن و بیانبەنە دەرەوەى وڵاتەکە. ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ستایشی ئۆپەراسیۆنەکەی کرد و بە "ناوازە" ناویبرد، گوتیشی، مادورۆ بۆ دادگاییکردن دەبرێتە ئەمریکا.
 
بەرەبەیانی رۆژی شەممە لانیکەم 7 تەقینەوەی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی پایتەختی ڤەنزوێلایان هەژاند و فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاستێکی زۆر نزمدا بە ئاسمانی شارەکەدا فڕین. 
 
ئەوەش وایکرد تەمومژێکی زۆر لەسەر رەوشی ئەمنیی وڵاتەکە دروست بێت و حکومەتی ڤەنزوێلا باری نائاسایی رابگەیەنێت.
 
ئێستا کە ترەمپ دەڵێ، مادورۆ دەستگیرکراوە، دێڵسی رۆدریگێز، جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا داوای لە واشنتن دەکات "بەڵگەی زیندوومانەوەی" مادورۆ بڵاوبکاتەوە، چونکە تاوەکو ئێستا شوێنی هێشتنەوەی نازانرێ. 
 
مارکۆ رووبیۆ، وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێ، ئامانجە سەربازییەکان بەدەستهاتوون و هیچ پلانێکی دیکە بۆ هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا لە ئارادا نییە. 
 
نیکۆلاس مادورۆ لە ساڵی 2013 و دوای مردنی هۆگۆ چاڤێز دەسەڵاتی گرتە دەست.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا دوای دەستگیرکردنی

سیخوڕی سی ئای ئەی لەنێو ماڵەکەی مادورۆ؛ وردەکاریی دەستگیرکردنی مادورۆ

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، خۆی و ئەندامە سەرەکییەکانی ئیدارەکەی لە یانەی کۆشکی مارالاگۆ لە ویلایەتی فلۆریدا راستەوخۆ تەماشای هێرشەکەی هێزی تایبەتی سوپای ئەمریکا، ناسراو بە "دێلتا فۆرس"یان، دەکرد کە تێیدا سەرۆکی ڤەنزوێلایان دەستگیر کرد