شەڕ لەنێوان تاڵیبان و بەرەی بەرخودانی نیشتمانیی ئەفغانستان لە پەنجشیر بەردەوامە

03-09-2021
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن پەنجشیر بزووتنەوەی تاڵیبان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەڕ لەنێوان چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان و بەرەی بەرخودانی نیشتمانی، کە کوڕەکەی ئەحمەد شا مەسعود سەرکردایەتیی دەکات، لە هەرێمی پەنجشیر لە باکووری رۆژهەڵاتی کابوول دەستیپێکردووە و هەردوولا باس لە قوربانیی زۆری لایەنی بەرامبەر دەکەن.
 
سەرچاوە میدیاییە ناوخۆییەکانی ئەفغانستان چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی سۆشیال میدیایان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت شەڕێکی قورس لەنێوان چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان و چەکدارانی ژێر فەرمانی ئەحمەد مەسعود، کوڕی سەرکردە ئەحمەد شا مەسعود هەیە.
 
کەناڵی تولوع کە یەکێکە لە کەناڵە متمانەپێکراوەکانی ئەفغانستان و پێش گەڕانەوەی تاڵیبانیش کاری کردووە، ئاشکرای کرد، شەوی چوارشەممە شەڕ لەنێوان بزووتنەوەی تاڵیبان و چەکدارانی "بەرەی بەرخودانی نیشتمانی" لە رۆژئاوای ویلایەتی پەنجشیر دەستیپێکردووەتەوە
 
تاوەکو ئێستا بە دروستی نازانرێت ژمارەی قوربانییانی شەڕەکە چەندە و هەردوولا باس لە دەیان کوژراو لە لایەنی بەرامبەر دەکەن.
 
ویلایەتی پەنجشیر تاکە ویلایەتە کە تاوەکو ئێستا بزووتنەوەی تاڵیبان نەیتوانیوە کۆنترۆڵی بکات و لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ئەحمەد مەسعودە.
 
لە 15ی ئابی ئەمساڵەوە کە بزووتنەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی کابوولی پایتەختی ئەفغانستانی کرد، دەنگۆی ئەوە هەبوو گفتوگۆ لەنێوان تاڵیبان و ئەحمەد مەسعود دەستیپێکردووە بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتی.
 
"بەرەی بەرخودانی نیشتمانی" بە سەرکردایەتیی ئەحمەد مەسعود، کوڕی ئەحمەد شا مەسعود، داوای سیستەمی لامەرکەزیی سیاسی و ئابووری بۆ ویلایەتی پەنجشیر دەکات، بەجۆرێك کە نیمچە سەربەخۆییەک لە دەسەڵاتی تاڵیبان بەدەستبهێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پێناچێت گفتوگۆکان هیچ دەستکەوتێکیان هەبووبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی ئێران

ترەمپ: موجتەبا خامنەیی ماوە، بەڵام رەنگە بریندار یان بێهۆش بێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بڕوای وایە موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی ئێران هێشتا لە ژیاندا ماوە، هەرچەندە لەو کاتەوەی وەک جێگرەوەی باوکی دەستبەکاربووە، بە ئاشکرا نەبینراوە.