ترەمپ رزگارکردنی دووەم فڕۆکەوانی ئەمریکی لە ئێران راگەیاند

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا بە فەرمی رزگارکردنی دووەم فڕۆکەوانی ئەمریکای لە نێو ئێران راگەیاند و ئۆپەراسیۆنەکەی بە "یەکێک لە بوێرترین ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و رزگارکردن لە مێژووی ئەمریکا"دا ناو برد.
 
ترەمپ لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "دۆزیمانەوە!". هەروەها باس لەوە دەکات، فڕۆکەوانە رزگارکراوەکە ئەفسەرێکی پلە باڵایە بە پلەی عەقید و ئێستا "سەلامەت و تەندروستە".
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم ئەفسەرە "لە چیاکانی ئێران و لەپشت هێڵەکانی دوژمنەوە بووە، لە کاتێکدا هێزەکانی ئێران بەدوایدا دەگەڕان و کاژێر بە کاژێر لێی نزیک دەبوونەوە". 
 
ترەمپ دەڵێت: "ئەو هەرگیز بەتەنیا نەبوو، چونکە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان [واتە خودی ترەمپ]، وەزیری جەنگ، سەرۆکی دەستەی هاوبەشی سوپاسالارەکان و هاوسەنگەرەکانی 24 کاژێر چاودێریی شوێنەکەیان دەکرد."
 
ترەمپ هەروەها دەڵێت، بە فەرمانی ئەو، سوپای ئەمریکا "دەیان فڕۆکەی بە کوشندەترین چەکی جیهانەوە" ناردووە بۆ هێنانەوەی. هەرچەندە فڕۆکەوانەکە بریندار بووە، بەڵام دڵنیایی دا کە "باش دەبێت".
 
لە بەشێکی پەیامەکەدا، ترەمپ نهێنییەکی درکاندووە و دەڵێت: "ئەم ئۆپەراسیۆنە دەرئاسایە، لە دوای رزگارکردنی سەرکەوتووانەی فڕۆکەوانێکی دیکەی قارەمانمان دێت لە رۆژی رابردوودا، کە پشتڕاستمان نەکردەوە بۆ ئەوەی مەترسی نەخەینە سەر ئۆپەراسیۆنی دووەمی رزگارکردن."
 
ترەمپ جەختی کردەوە، کە ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی سەربازیدا دوو فڕۆکەوانی ئەمریکی بە جیا و لە قووڵایی خاکی دوژمندا رزگار بکرێن.
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، هەردوو ئۆپەراسیۆنەکە بێ کوژران یان برینداربوونی تەنانەت یەک ئەمریکیش، سەلمێنەری ئەوەیە کە "ئەمریکا کۆنترۆڵی رەها و باڵادەستیی بەسەر ئاسمانی ئێراندا بەدەستهێناوە."
 
ترەمپ داوای یەکڕیزی لە هەموو ئەمریکییەکان کرد بێ گوێدانە جیاوازییە حیزبییەکان و گوتی: "ئەمە ساتێکە کە دەبێت هەموو ئەمریکییەکان شانازیی پێوە بکەن. ئێمە باشترین و پیشەگەرترین سوپامان لە مێژووی جیهاندا هەیە."  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مووشەکی ئێران لە ئاسمانی ئیسرائیل. وێنە: AFP

چۆن ژیریی دەستکرد شێوازی جەنگ دەگۆڕێت؟

شەڕی سەردەم خێراتر و وردترە. تاوەکو دێتیش، نەبینراوتر و شاراوەتر دەبێت. درۆنەکان لە ئاسمانەوە چاودێری دەکەن، مانگە دەستکردەکان بە راستەوخۆ بچووکترین جووڵە دەبینن و سیستمی سایبەری نامەکان دەدزن پێش ئەوەی بگەنە جێ. ئێستاش، ژیریی دەستکرد هاتووەتە نێو ئەم هاوکێشەیەوە و بە بێدەنگی شێوازی جەنگ و بڕیاردان لەنێو شەڕدا دەگۆڕێت.