بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ترەمپ شێتە و ناوچەکە دەکاتە تۆپەڵە ئاگر

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA) داوای لە وڵاتانی کەنداو کرد رێگری لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بکەن تاوەکو ناوچەکە نەکاتە "تۆپەڵە ئاگر"، ئەوەش دوای نوێترین هەڕەشەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر تاران.
 
محەممەد بەڕادعی لە ساڵی 1997 تاوەکو 2009 سەرۆکایەتیی ئاژانسەکەی دەکرد، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسیویەتی: "بۆ حکومەتەکانی کەنداو: تکایە، جارێکی دیکە، هەموو توانایەکتان بخەنەگەڕ پێش ئەوەی ئەم شێتە ناوچەکە بکاتە تۆپەڵێک لە ئاگر."
 
لە پۆستێکی دیکەدا سەبارەت بە دوایین مۆڵەتی ترەمپ بۆ ئێران، بەڕادعی ئاماژەی بە هەژمارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەورووپا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کردووە و نووسیویەتی: "هیچ شتێک ناکرێت بۆ وەستاندنی ئەم شێتییە!" هەروەها ئاماژەی بە وەزارەتەکانی دەرەوەی چین و رووسیاش کردووە، واتە تاگی کردوون.
 
رۆژی شەممە، ترەمپ هەڕەشەی کرد کە ئێران دەبێت رێککەوتن بکات یان تەنگەی ستراتیجیی هورمز بکاتەوە، کە لە 28ی شوباتەوە لەلایەن ئێرانەوە پەکخراوە.
 
ترەمپ لە تۆڕی  کۆمەڵایەتیی خۆی، ترووس سۆشیاڵ نووسیویەتی: "لەبیرتانە کاتێک 10 رۆژ مۆڵەتم دا بە ئێران بۆ ئەوەی رێککەوتن بکات یان تەنگەی هورمز بکاتەوە." ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو مۆڵەتەی لە 26ی ئادار دایبوو.
 
گوتیشی: "کات خەریکە تەواو دەبێت - 48 کاژیر ماوە پێش ئەوەی تەواوی دۆزەخیان بەسەردا ببارێت."
 
بەڕادعی تەمەنی 83 ساڵە و جێگری پێشووی سەرۆککۆماری میسر بووە، سەرۆکایەتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەکرد لە سەرەتای سەرهەڵدانی کێشەکانی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و لە ساڵی 2005 بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسەکە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییان پێدرا بۆ هەوڵەکانیان لە پێشخستنی بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆم.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز

ژیان و مەرگ لەنێو کەشتییە گیراوەکانی تەنگەی هورمز

لە 19ەیەمین رۆژی گیرخواردنی کەشتی گوێزەرەوەی نەوتی (ASP Avana) لە ئاوەکانی کەنداو، راکێش رانجان سینگ، کاپتنی تەمەن 47 ساڵی کەشتییەکە، بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا. ئەمە تەنیا چیرۆکێکی خەمناکی ئەو جەنگەیە کە زیاتر لە مانگێکە هەزاران هاووڵاتی لەنێو کەشتییەکانیاندا بە دیل گرتووە.