ئەمریکا: فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە سووریا درۆنەکانمان هەراسان دەکەن

06-07-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمریکا، رووسیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە ژمارەیەک فڕۆکەی رووسی بە شێوەیەکی مەترسیدار بەلای چەند درۆنێکی ئەمریکادا لە ئاسمانی سووریا سووڕاونەتەوە.
 
هێزی ئاسمانیی ئەمریکا رایگەیاند، فڕۆکەی جەنگیی SU-35 لەسەر رێڕەوی فڕینی درۆنی MQ-9 تەقەمەنیی بە پەڕەشووت هەڵداوەتە خوارەوە، بەمەش درۆنە ئەمریکییەکەی ناچار بە گرتنەبەری رێکاری هەڵاتن و نیشتنەوە کردووە. دەشڵێت، "ئەو کارەی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە دژی رەوشت و پرۆتۆکۆڵی فڕینە."
 
رۆژی چوارشەممە 05-07-2023 ئەلێکسس گرینکیوچ، فەرماندەی هێزی نۆیەمی ئاسمانیی ئەمریکا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە کە فڕۆکەوانێکی بە فڕۆکەکەی دەچێتە بەردەم درۆنە ئەمریکییەکە و ئاگر لەدوای خۆیەوە فڕێدەدات، پاشان بە خێراییەکی لەڕادەبەدەر دەڕوات، کە وادەکات گوشارێکی زۆری هەوا بچێتە سەر درۆنەکە و لە کۆنترۆڵ دەریبکات.
 
ئەو فەرماندە ئەمریکییە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیای بەوە تۆمەتبار کردووە، درۆنە ئەمریکییەکانیان "هەراسان کردووە" کە لە ئەرکێکدا بوون لە دژی داعش. هاوکات ئاماژەشی بەوە داوە، لەو کاتەدا سێ درۆنی ئەمریکی بە ئاسمانەوە بوون.
 
ئەلێکسس گرینکیوچ دەشڵێت، ئەو کارەی فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی رووسیا کردوویانە، "ناسەلامەت و ناپرۆفێشناڵ" بووە و نەک تەنیا هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، بەڵکو فڕۆکەکانی رووسیاشیان خستووەتە مەترسییەوە.
 
جەنەراڵ ئێریک کوریڵا، سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت، تووندوتیژییەکانی رووسیا بۆ پاککردنەوەی ئاسمانی سووریا، تەنیا مەترسی پێکدادان و هەڵە لێکدانەوە زیاد دەکات.
 
ئێستا 900 سەربازی ئەمریکی لە بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان هاوشان لەگەڵ هەسەدەدا رووبەڕووی داعش دەبنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە