رووداو-هەولێر
مێلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا، لە گەشتەکەی بۆ چەند وڵاتێکی ئەفریقی بەردەوامە. ئەمڕۆ شەممە مێلانیا نایرۆبی پایتەختی کینیای بەرەو میسر بەجێهێشت و بڕیارە سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
بە گوێرەی بەرنامەکانی، مێلانیا لە میسر لەگەڵ خانمی یەکەمی ئەو وڵاتە، ئینتیسار عامر، کۆدەببێتەوە و پاشان سەردانی هەرەمەکانی میسر و شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەو وڵاتە دەکات.
مێلانیا لە میسر هەوڵەکانی ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی بۆ پاراستنی شوێنەوارەکانی میسر بەسەر دەکاتەوە کە بە گوێرەی پڕۆژەیەک لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا کار کراوە بۆ رێگرتن لە زیانمەندبوونی زیاتری شوێنەوارەکانی ئەو وڵاتە.
میسر دوایەمین وێستگەی گەشەتە ئەفریقییەکەی مێلانیا دەبێت و پاشان مێلانیا دەگەڕێتەوە ئەمریکا.
بەشێک لە وێنەکانی مێلانیا ترەمپ لە کینیا، غانا و مالاوی AFP










کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ