سەگێک میراتێکی 5 ملیۆن دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە

20-02-2021
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
نیشانەکردن میرات ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
لوولوو ناوی ئەو سەگەیە کە دوای کۆچی دوایی خاوەنەکەی و بەپێی ئەو وەسیەتەی لێی بەجێماوە، بووەتە خاوەن پێنج ملیۆن دۆلار و پارچە زەوییەک.
 
بێل دۆریس خاوەنی لوولوو کە خەڵکی ناشڤیڵە لە ویلایەتی تێنێسیی ئەمریکا، بازرگانێکی سەرکەوتوو بوو، کۆتایی ساڵی رابردوو کۆچی دواییکرد و پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ چاودێریکردنی لوولوو جێهێشت، مارتا بورتۆن کە ئێستا چاودێری لوولوو دەکات هاوڕێی بێل دۆریس بووە و باسی خۆشەویستی دۆریس و سەگەکەی دەکات. ئەو دەڵێت: "بەڕاستی نازانم بیر لە چی بکەمەوە، ئەو بەڕاستی سەگەکەی خۆشدەویست".
 
مارتای تەمەن 88 ساڵ بۆ ماوەی چەندین ساڵە چاودێریی لوولوو دەکات. ئەو دەڵێت کە هەمیشە ئەو ئاگاداری لوولوو دەبوو کاتێک خاوەنەکەی گەشتی بۆ وڵاتان دەکرد و لوولووی لای ئەو جێدەهێشت. مارتا بۆرتۆن لەبارەی لوولوویشەوە بە سی ئێن ئێنی گوتووە"لوولوو کچێکی باشە."

 

 
بێل دۆریس لە وەسیەتنامەکەیدا نووسیویەتی: "ئەم متمانەیە بۆ دابینکردنی هەموو پێویستییەکانی لوولووە، لوولوو لەژێر چاودێریی بۆرتۆن دەمێنێتەوە". بەڵام نازانرێت ئەو بڕە پارەیەی بۆ لوولوو جیهێڵراوە چی لێدێت، ئەگەر رۆژێک لە ژیان نەمێنێت.
 
بۆرتۆن دەڵێت کە ئەو دەزانێت رێگایەک نییە بتوانێت پێنج ملیۆن دۆلار بۆ لوولوو خەرج بکات، تەنانەت ئەگەر بە درێژایی ژیانی یاری و دیاری و شیرینیشی بۆ دابین بکات، ناتوانێت ئەو بڕە پارە زۆرە تەواو بکات. لەهەمانکاتدا دەڵێت، پێیخۆشە هەوڵبدات بۆ دابینکردنی ژیانێکی خۆش بۆ لوولوو.

 

 

 
بەشێکی زۆر لەو کەسانەی ئاژەڵی ماڵی بەخێو دەکەن لە وەسیەتنامەکانیاندا رەچاوی دۆخی داهاتوویان دەکەن و بڕێک پارە بۆ خەرجییەکانیان دادەنێن، بەڵام زۆرنین ئەوانەی چەند ملیۆن دۆلارێکیان بە میراتی بۆ جێدەهێڵن.

نزیکەی دەساڵ پێش ئێستا ژنێک لە ئیتاڵیا پشیلەیەکی بەخێو دەکرد و دوای خۆی 13 ملیۆن دۆلاری بۆ جێهیشت. ئەو پشیلە بەبەختە، کە لەوکاتەدا تەمەنی چوارساڵ بوو، درایە خزمەتکارێکی تایبەت و چەندین موڵکی لە شارە جیاوازەکانی ئیتاڵیا بە میرات بۆ مایەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لافاو لە ناوچەیەکی ئەڵمانیا

لافاو بەشێکی ئەورووپای گرتووەتەوە

لافاو بەشێکی ئەورووپای گرتووەتەوە، لافاوەکە بە شێوەیەکە کە لە ئەڵمانیا بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن، 30 ساڵە لافاوی لەو شێوەیە رووینەداوە