وێنە و ڤیدیۆ؛ بزوێنەری فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە ئاسمان گڕ دەگرێت

22-02-2021
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
ساتی گڕگرتنی بزوێنەری فڕۆکەکە. cnn
ساتی گڕگرتنی بزوێنەری فڕۆکەکە. cnn
نیشانەکردن فڕۆکەخانە ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی یونایتد کە بەرەوە ویلایەتی هاوایی بەڕێکەوتبوو، دوای ئەوەی لە یەکێک لە بزوێنەرەکانی کێشەیەکی تەکنیکی دروستدەبێت گڕ دەگرێت و، بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دێنڤەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ دەنیشێتەوە.
 
فڕۆکەکە 241 سەرنشینی هەڵگرتبوو، بەشێکیان لەکاتی رووداوەکە وێنە و ڤیدیۆی ئاگرەکەیان گرتووە و لە تویتەر بڵاویان کردووەتەوە، بەشێکیشیان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون.
 

کۆمپانیای یونایتد لەو بارەیەوە راگەیاندووە کە دوای کەمێک لە فڕینی فڕۆکەکە، یەکێک لە بزوێنەرەکانی تووشی کیشەیەکی تەکنیکی بووە بەڵام بە سەلامەتی هەر لە فڕۆکەخانەکە نیشتووەتەوە.
 

یەکێک لە سەرنشینەکان بە ناوی تراڤیس لۆک کە ڤیدیۆی رووداوەکەی تۆمار کردووە و لە تویتەری خۆی بڵاویکردووەتەوە بە ئاژانسی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، دوای 20 خولەک لە فڕینی فڕۆکەکە گوێی لە دەنگێکی وەک تەقینەوە بووە.
 
لۆک کە لەگەڵ هاوژینەکەی لە فڕۆکەکەدا بوون زیاتر باسی ساتی رووداوەکە دەکات و دەڵێت "دەنگێکی گەورە بوو، دەنگێک کە هەرگیز کەس نایەوێت لە فڕۆکەدا گوێبیستی بێت". هەروەها دەڵێت "ئێمە تەنها دڵمان بەوە خۆش بوو کە لەسەر زەریا نەبووین، چونکە بەرەو ئەوێ دەڕۆیشتین".
 
بۆب برۆن یەکێکی دیکە لە سەرنشینانی فڕۆکەکە، ئەویش ساتی رووداوەکە دەگێڕێتەوە و دەڵێت کە گوێبیستی دەنگێک بووە، پەردەی پەنجەرەکەی هەڵداوەتەوە و دیمەنی ئاگرەکەی بە مۆبایلەکەی تۆمار کردووە.
 
بۆب لەگەڵ هاوژینەکەی لە فڕۆکەکەدابوون، ئەو دەڵێت "ساتی رووداوەکە سەیری یەکدیمان دەکرد و دەستی یەکمان گرت، هیوای ئەوەمان خواست جارێکی دیکە منداڵەکانمان ببینینەوە".
 

برێندا دۆن کە خۆی و منداڵەکانی لە فڕۆکەکەدابوون بەمشێوەیە باسی ساتی رووداوەکە دەکات و دەڵێت "دووکەڵم بینی لە دەرەوەی فڕۆکەکە زانیم کە شتێک روودەدات، کچەکەم لای پەنجەرەکە دانیشتبوو، پێم گوت سەیرمەکە با چاوەکانمان داخەین و تەنها نزا بکەین."
 
هەروەها پۆلیسی برۆمفیلد هەندێک وێنەیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا نیشاندەدات کە هەندێک پارچەی بزوێنەری فڕۆکەکە لە چەند شوێنێکی شارەکە کەوتوونەتە خوارەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکەن کە لێیان نزیک نەبنەوە.
 

فڕۆکەکە کە جۆری بۆینگ 777ـە وایکرد کۆمپانیای یونایتد ئێرلاین بڕیاری دا هەرچی فڕۆکەی بۆینگ 777 ـە کە بزوێنەری جۆری پرات ئێند ویتنی 4 هەزاریان لەسەرە، لەکارکردن بووەستێنێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرلینی ئەڵمانیا، گەورەترین کۆنفرانسی دیجیتاڵی لەسەر ئاستی ئەورووپا بەڕێوەدەچێت و سەرنجی سەرەکی کۆنفرانسەکەش ژیریی دەستکردە

هۆشداری لە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ چەواشەکردنی دەنگدەران دەدرێت

لە سێ مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا لە چەندین وڵات بە تایبەتی لە ئاسیا و ئەفریقا زۆرترین ژیریی دەستکرد پەیوەست بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان بەکارهێنراوە؛ لە دروستکردنی وێنە، ڤیدیۆ و دەنگی بەربژێران.